ڕۆژی هەینی ۲۲ی پووشپەڕی ۲۷۲٤ی کوردی سپیسێک بۆ ساڵیادی تێرۆری شەهیدانی ڤییەن بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان، و خوێندکاران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X/تویتەر، بە پێشکەشکاران: خاتوو سروە زەند، بەڕێزان کاک هەژار ڕۆستەمی و کاک باخەکۆ مورادی بە میوانداری ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بەڕێز فوئاد خاکی بەیگی و زیاتر لە سێزدەهەزار بەشدار بوو بەڕێوە چوو.
بەشی یەکەمی بەرنامەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب
و بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر بە گوێ گرتن لە بەشێک لە وتە بەنرخەکانی ڕێبەری مەزن دوکتور قاسملوو سپیسەکەمان دەوڵەمەندتر کرا و لە درێژی بەرنامەکە پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە لایەن کاک هەژار ڕۆستەمی بەرپرسی گشتی لاوان لە دەرەوەی وڵات پێشکەش بە گوێگران کرا.
لە بەشی دووهەمی بەرنامەکە کاک فوئاد خاکی بەیگی بابەتێکی لە سەر ڕۆڵی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور قاسملوو کەسایەتیی بەڕێزیان لە شۆڕشی کورد و حیزبی دێموکرات پێشکەش کرد و دوابەدوای باسەکەی بەڕێز خاکی بەیگی بەشداربووانی سپیسەکە ڕا و بۆچوونی خۆیان دەربڕی و بەشداری باسەکە بوون .
لە بەشی سێ هەمی سپیسەکە ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیتی و ئاماری بەشداربووانی باهۆزی تویتەر کە بۆ وەگڕ خستنی دۆسەی دوکتور قاسملوو و خستنەنێو سۆپای پاسداران لە لیستی ترور لە ئۆرووپا، لە لایەن باخەکۆ مورادی پێشکەش کرا.
لەکۆتایی دا پەیمان نوێ کرایەوە لەگەڵ ڕۆحی بەرزەفڕی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو و هاوڕێیانی و هەموو شەهیدانی کوردستان کە تا دوا هەناسە وەفادار بین بەڕێبازی پڕ لەسەروەرییان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران