بە داخەوە حەوتووی ڕابردوو هەواڵی کۆچی دوایی دایە زارا ساڵحی، دایەگەورەی ھاوڕێی ئازیز شیلان ساڵحی مان پێگەیشت. دایە زارا و ئەندامانی بنەماڵەکەی ساڵانێكی دوور و درێژ بۆ ئازادی نیشتمان لە خەبات و تێكۆشان دابوون و هەنووکەش پشتیوانی ئەو خەباتە نەپساوەن.
پێویست بە ئاماژەیە كە لە ماوەی خەبات و تێکۆشانیان دا دایە زاراش وەك بەشی زۆری دایكانی كوردستان یەكێك لە كوڕەكانی لە ریزی پێشمەرگایەتی دا پێشكەش بە بارەگای ئازادی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان كردوە.
دایە زارا و هاوسەرەکەی وێرای هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بۆ درێژەدان بە ژیانیان بەناچار ڕیگای هەندەرانیان گرتۆتە بەر و لە وڵاتی سوئێد گیرساونەوە و لە سوئێدیش بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ھاوكار و یاریدەدەری رێكخراوەكانی حدك، یەكیەتیی ژنان و یەكیەتیی لاوانن.
یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان وێڕای بەداخ بوون بۆ لە دەستدانی دایە زارا خۆی بە ھاوغەم و بەشداری ئەو كوستە دەزانێ و ھاوكات بەناوی سەرجەم ئەندامانی رێكخراوەی یەكیەتیی ژنان سەرخۆشی لە یەکەیەكەی ئەندامانی بنەماڵەی ساڵحی و بەتایبەتی ھاوڕێی ئازیزمان لە كۆمیتەی بەڕێوەبەری خاتوو شیلان ساڵحی دەكا.
ھیوادارین رووحی دایە زارا بە بەھەشتی بەرین شاد و باقی ئازیزان تەمەن درێژو و سڵامەت بن.
كۆمیتەی بەرێوەبەری یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان-سوئێد