لە ڕێکەوتی 06.12.2024 لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کومیتەکانی دەرەوەی یەکیەتی ژنان و کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ سێمینارێک بەڕێوەوەچوو بە مەبەستی زانیاری پێگەیاندن و شرۆڤەی چەند باس و بابەت لە لایەن بەڕێوەبەرانی سێمینارەکە بە بەشداری بەڕێزان وەک کۆڕگێڕ: خاتوو دیمەن بەرزگەر
ڕێزدار دلێر خورشیدی
خاتوو شەهین زادئەحمەد
خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی
بەرنامەکان بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی لە لایەن خاتوو لەتیفە جەباری وەک پێشکەشکاری بەرنامەکان دەستی پێکرد. و هەروەها بەخێر هاتنی میوانەکان و بەشداربووانی کرد و مەبەست لە کۆبوونەوەکەی بۆ بەشداربووان شی کردەوە .
لە بڕگەی یەکەمدا خاتوو دیمەن بەرزگەر بابەتی خۆی شرۆڤە کرد لە ژێر ناوی تەندرووستی کۆچبەران، بەرزگەر سەرەتا پێناسەیەکی کورتی تەندرووستی بەپێی ڕێکخراوەی تەندرووستی جیهانی کرد و لە درێژەی باسەکەیدا وتی ئەو فاکتەرانەی کە کاریگەری لەسەر تەندرووستی هەیە لە دوو فاکتەری سەرەکی پێناسەی کرد کردەوە. یەکەم فاکتەرە گشتییەکان کە بۆ هەموو دانیشتوان وەک یەکن، وەک سیستەم و باری ئابووری و سیاسی وڵات، دووهەم فاکتەری تایبەتی وەک باری خێزانی و دارایی، خاتوو دیمەن لە درێژەی باسەکەیدا کێشەکانی کۆچبەرانی لەو بوارەدا بۆ چەند خاڵ گەڕاندەوە، یەکەم لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ پزیشک، دووهەم نەزانینی زمانی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە، سێهەم نەبوونی زانیاری لەسەر سیستەمی تەندرووستی ئەو وڵاتە بە داڕمان و دابەزینی ورە. هەڵبەت خاتوو دیمەن ڕای وابوو کە ئەو کەسانەی کە کۆچ دەکەن لەباری جەستەیی و دەروونییەوە بەهێزتر لە کەسانی دیکەن .
لە درێژەی بڕگەی یەکەمی سێمینارەکەدا ڕێزدار دلێر خۆرشیدی مژارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناوی: ڕۆڵی ژنان لە دارایی ئێراندا.
بەڕێز خورشیدی ئاماژەی بە ڕێژەی دانیشتووانی ئێران کرد کە 88798332 کەسن، کە لەم ئەژمارە پیاوان 45032458 (50/07) و ژنان 43765874(49/03) لەخۆدەگرێت. ئێران پازدە لە سەدی گازی سرووشتی و دە لە سەدی نەوتی جیهانی و هەروەها یەک و دووازدە دەهۆمی دانیشتووانی جیهان پێک دەهێنێت. لە ئێرانی ئیسلامیدا شازدە وحەوت لە سەد لە ژێر تەمەنی هەژدە ساڵییەوە هاوسەرگیریان کردووە، لە پاڕلەمانی ئێران تەنها پێنج و شەش دەهۆم لە سەدی ئەندامانی ژن بوون، لە دووازدە مانگی ڕابروودا کچان و ژنانی تەمەنی بەینی پازدە تا چل و نۆ ساڵ بە شێوەیەک لە شێوەکان ئازاری جەستەییان پێگەیشتووە لەلایەن نزیکەکان وەک برا، هاوسەر، باوک و …، بیست و دوو و پێنج لە سەدی ژنان بەکاری ئیجباری بەکاردەهێنرێن بێ ئەوەی هیچ مووچەیێکیان بدرێتێ، وەک کاری ناوماڵ، بەخێوکردنی منداڵ یا ئاگالێبوونی بەساڵاچووانی بنەماڵە، کە لە بەرانبەردا پیاوان تەنیا چوار و پێنج دەهۆم لە سەدی کاتەکانیان بۆ کاری بێ حقووق بەکار دەهێنن .
لە درێژەی باسەکەدا ئیشارە بەوە کرا کە سەرەڕای ئەوە کە ژنان بەشداری بەرچاویان هەیە لە خوێندنی باڵادا و ڕێژەیێکی بەرچاو ئاکادێمیست هەیە لە ئێراندا بەڵام جێی سەرسووڕمان و جێگای پرسیارە کە دەسەڵاتداران تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دانایی ئەوندەیان نییە کە بەم سیاسەتە چەوت و قەتیزماوەی خۆیاندا بچنەوە و بزانن کە بەم سیاسەتە چەوتانە چ زەربەیەک لە دارایی وڵات و ژیانی دانیشتووانی وڵاتەکە ئەدەن. هەروەها وتی کە ئەم هەڵسووکەوتانەی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم زۆر وشیارانەیە و ئەوان دەزانن بۆچی ئەم یاسایانە دادەنێن، یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم ژنان لە ئێران یاسای بنەماڵەیە کە زۆر ڕێکخراوانە ئازادی دارایی، گەڕان و بڕیاردان لە ژن دەستێننەوە، ئەوە یەکێک بوو لە یاساکانێ کە لە ساڵی 1936 هاتە ناو یاسای ئێران لە ساڵەکانی 1960-1979 کاری لەسەر کرا بۆ ئەوەی ئەو بەربەستانە نەمێنن، بەڵام دوای شۆڕشی گەلانی ئێران تووندڕەوەکان نەک هەر زیندوویان کردنەوە بەڵکوو قورستریان کرد لە سەر ژنان .
لە درێژەی باسەکەیدا وتی ناڵێم لە کوردەواریدا کەمو کووڕیمان نییە بەرامبەر بە مافی ژن، بەڵام هەگبە و ژێرخانی کولتووری کوردی زۆر لە وڵاتان و نەتەوەکانی ناوچەکە پێشکەوتووترە، ئەوەش بە ئازایی و تواناکانی ژنانی کورد وەدی هاتووە .
بڕگەی دووهەمی سێمینارەکە خاتوو شەهین زاد ئەحمەد بابەتێکی لە ژێر ناوی ڕۆڵ و کاریگەری ژنی کورد لە کۆمەڵگا و سیاسەت لە (ڕۆژهەڵات) پێشکەش کرد، باسەکەی بەگشتی هەڵسەنگاندنێ لە سەر هەڵکەوتەی جوغرافیایی و کاریگەری گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە سەر داهاتووی کوردستان و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئێران لە مێژوویی شۆڕشی گەلانی نێوخۆی ئێران کە خەباتی خەڵکی کوردستان لە کارتێکەر خەبات نەتەوەیی و چینایەتی و لە ڕیزی حیزبە نەتەوەییەکان و چەپەکان دا و بۆ بە دەستەبەر کردنی ئامانجەکانیان بەردەوام لە ڕیزی خەبات و تێکۆشان دابوون. لە درێژەی باسەکەیدا ئیشارەی کرد بە گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی شۆڕشی ژینا لە سەر ڕوانگەی کۆمەڵگە بە نیسبەت ژن، بە واتای باوەڕ بەخۆ بە بەهێز و تواناکانی ژن و ئیرادەی بەهێزی ژن لە ئاڵووگۆڕەکاندا، لە بەرپرسیاریەتی، لە پێشەنگ بوونی بۆ ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا …، لە درێژەی باسەکەیدا هەر وها ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەری حیزب و ڕێکخراوەکان کرد کە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوویی جیهان پلانی حیزب و ڕێکخراوەکان وڵات بەڕێوەی دەبەن، هەروەها وتی کە: ژنانی کورد دەبێ لەو شوێن و ناوەندانەی ئەحزابی سیاسی، لەو شوێنانەی کە پلانی درێژخایەن دادەڕێژن، بوونیان هەبێت بۆ ئەوەی کاریگەرییان بێت بەسەر پرسەکانی خۆیان لە کۆمەڵگەدا و ئەگەر قەرار بێت پیاوان بە ڕوانینی پیاوانەوە بەرنامە داڕێژێت، داهاتووی کۆمەڵگە هیچکات پڕۆسەی دێموکراتیک لەنێو ماڵی کورد سەرکەوتن بە خۆیەوە نابینێت. ژنانیش بەو ئاستە لە ئاگاهی و کاریگەری ڕۆڵی خۆیان گەیشتوونە و بە باشی بۆیان دەرکەوتووەکە بەشدارییان لە بزووتنەوە و چالاکییەکاندا تەنیا بابەتی یەکسانی و ڕەگەزی نییە بەڵکوو هۆکارێکە سەرەکییە بۆ پێشخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە و گرنگە ژنانی کورد بە گشتی جیا لە بازنەی حیزبایەتی و ڕێکخراوەیشدا لە مەیدانی خەبات و بە بێ لەبەرچاو گرتنی جیاوازییە سیاسی و ئیدۆلۆژی و بیروبۆچوونەکانی تایبەت بە خۆیان هەماهەنگتر بن و یەکڕیزی خۆیان بپارێزن بەمەبەستی گەیشتن بە ویست و خواستەکانی نەتەوەیی و چینایەتی خۆیان .
لە درێژەی بڕگەی دووهەمدا خاتوو گوڵاڵە شەرەفکندی بابەتێکی تری پێشکەکەش کرد بە ناوی تووندوتیژی ساختاری و ژنان لە ئێران
بەڕێزیان باسێکی پۆختی لەسەر جۆرەکانی تووندووتیژی کرد و هەروەها وتی کە سەرەڕای ئەوەی کەلە ئەساسدا سێ لایەنی تووندوتیژی لە حەقیقەتدا وجوودی هەیە، تووندوتیژی ڕاستەوخۆ ئەوەیە کە خودی کردارە تووندوتیژییەکان ئەنجام دەبێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ جا ئەم کردەوانە دەتوانێت ئەزیەتکردن بێت ، پشتگوێ خستن بێت یا ئازاری ڕۆحی بێت کە هەریەک لەوانە وەک خودی تووندوتیژی ڕاستەوخۆکەیە کە ئەو بەشە بەشێکی هەرەچکۆلەی قەزییەکەیە یا کەمترین بەشی قەزییەکەیە، ئەو لێبێڵە لە ئاسمان ڕوونادات لەسەر عەرزی واقیعە لە سیستەمی دەوڵەتێکدا ڕوو دەدا کە ئەو دەوڵەت و ساختارە ئەو ئەنێستیۆیانەش کە لەو کۆمەڵگایەدایە، جار یاسایە، جار ڕۆڵێکە کە دەوڵەت ئەبێ بیگێڕێ، هەر شتێکی دیکە سیستەمێکە کە لە دەورووبەری ئەو کەسانە دایە کەئەو تووندوتیژییانە یەکێکیان بکەرە و یەکێکیتریان قوربانی ئەو ساختارەیە کە لە دەورووبەری ئەوان زۆر گەورەترە لە خوودی تووندوتیژییەکە، هەروەها خاتوو گوڵاڵە وتی ئەو زووڵم و زۆرییەی کە ئەنجام دەدرێت بە پشتوانەی ئەو ساختاری ئەو حکومەت و ئەو دەوڵەت و کۆمەڵگایە کە ڕێگاخۆشکەرە کە وەک سیستەم و دەوڵەتەکەیە بۆ ئەوەی کە زۆرتر تووندوتیژی بەرانبەر بە ژنان بکرێت، چ شتێک ئەوانەی ڕاگرتووە و ئیزن ئەدات ئەو شتە بقەومێت تا ئێستاش باوەڕی خەڵکە، ڕێژەیێک سوننەتە و ڕێژەیێکی بەرچاویش تەعبیر و بۆچوونە.
بەشی ئاخری سێمینارەکە بەشداربووان پرسیار و تێبینی و قسەی خۆیان لەسەر قسەکانی کۆڕگێڕان کرد و هەر وەها خاتوو مەحبووبەی ڕەحیمی بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و پێزانین بۆ کۆڕگێڕان و بەشداربووانی و بەڕێوەبەرانی سێمینارەەکە چەپکە گوڵی پێشکەش بە کۆڕگێڕان و پێشکەشکاری سێمینارەکە کرد. پاش چەن سەعات سێمینارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات