شاماران
بە هەڵکەوتی دووهەمین ساڵوەگەری قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و دووهەمین ساڵوەگەری بزۆتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەمانەوێ لە زاری ژنێک کە بەخۆی لە شەقامەکانی کوردستان بەشداری خۆپێشاندانەکان کردووە، بپرسین کە خۆی چۆن بووە کە بڕیاری داوە بێتە سەر شەقام و نەرەزایەتی لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕێ و هەروەها بەشداری ژنان بە گشتی لەم بزۆتنەوەیەدا چۆن هڵدەسەنگێنێ، بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن گۆڤاری “ژنان”ەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوو سەرگوڵ ئیبراهیم نەژاد پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەک لە بەشداربووانی بزۆتنەوەی ژینا دەبێ.
١ـ وەک دەزانین بەرەو دوهەمین ساڵوەگەری قەتڵی حکومەتی “ژینا ئەمینی” دەچین کە بزۆتنەوەیەکی گشتگیر لە تەواو کوردستان و ئێران بەدوای خۆی دا هێنا کە بە شۆرشی “ژن ژیان ئازادی” لە تەواو جیهان دەنگدانەوەی هەبوو، پێم خۆشە لە پێشدا کە جنابت یەک لە خۆپێشاندەران بۆیت و لە شەقامەکانی کوردستان نارەزایەتیت دربڕیوە بۆم باسێکی گشتی ئەم بزۆتنەوەیە بکەیت؟
ئەم بزووتنەوەیە کە یەکەم جار لەبەر کۆشتنی کچێکی کورد بە ناحەق و تەنیا لەبەر ئەوەی حیجابەکەی بەدڵی کۆماری ئیسلامی نەبووە و لەبەر ئەو هەموو زۆڵم و ستەمە کە لەو خەڵکە دەکرێ و کراوە لەلایەن خەڵکەوە دەستی پێکرد کە دەرئەنجام تەقیەوە شۆرش دەستیپێکرد، خەڵکی کوردستان و ئێران هەمیشە بە درێژایی مێژوو چاورێی دەرفەتیان دەکرد تا دژی ئەم ڕێژیمە بێنە سەرشەقام و هەوڵ بۆ بڕۆخاندنی بدەن و لە داهاتوش دا ئەگەر دیسان دەرفەتێک بێتەپێش دیسان خەڵک ئامادەیە واتە خەڵک لە ئامادە باشیدایە. شۆرشی ژینا لە ژنانەوە بۆ بە شۆرشێکی نەتەوایەتیش لەبەر ئەوەی مافی ژنان و مافی نەتەوەکان وەک بڵێی پێکەوە گرێدراون و زۆرترین زۆڵمیان لێ دەکرێ. خەڵک شۆرشی ژینایان قۆستەوە بۆ تەواوی ماف و داواکاریەکانیان. ئەم بزووتنەوەیە توانی چەند قات نەتەوەی ئێران بەرەو سەرتر ببات و دەنگی ئەم بزووتنەوەیە و هاتنە سەرشەقامەکانی خەڵک وای کرد دەنگیان بە تەواوی جیهان بگا و دەنگدانەوەیەکی لە تەواوی جیهاندا هەبێت بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تریش وەک بەلووچەکان کە وانیش وەک کورد، نەتەوەیەکی مافخوراو و بەشخوراون، زوڵملێکراون. ڕۆژ نییە لێیان نەکوژرێ، ڕۆژ نییە لێیان لەسێدارە نەدرێ.
هەڵبەت دیارە زیاترین خەسار لەو شۆڕشەدا لە کورد و بەلووچ کەوت بەڵام نەتەوکانی دیکەی وەک ئازەری و فارسیش بەشداری بزووتنەوەکەیان کرد، ئەوانیش هاتنە سەر شەقام و بە دژی دەوڵەت درووشمیان دا بەڵام ئەوەی کە پۆلیس لە کوردستان بە زەربی تاپڕ و کەڵەشینکۆف ڕووبەڕووی خەڵک دەبووە و چکی قورسی دەبردە شارە کورددییەکان و لە تاران و شارە فارسەکان بە ئاوپاش و باتۆم دەیترساندن دەریدەخست کە چەندە قین لە دڵن بە نیسبەت کورد و خەڵکی کوردستان.
هەڵبەت بزووتنەوەی ژینا وای کرد کە ئەو دەوڵەتە باشتر بە خەڵک بناسێ و حیسابی خۆی بێتە دەستی و تەنانەت دەوڵەتە زلهێزەکان خۆیان لە بارابەری ئەو ڕوداوانەی کە لە ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات گێل کرد دەنا جوان بۆیان مەعلووم بوو کە کۆماری ئیسلامی چ دڕندەیەکە و چ جوورە سیستمێکی هەیە و چ جۆرە دەوڵەتێک بەڕێوە دەبات، وە خەڵکەکەی چەندە لێی وەزاڵە هاتوون.
ئێمە دیتمان لەو بزووتنەوەیەدا بە دۆشکا لە شاری جوانڕۆ بەرانبەر بە خۆپیشاندەران تەقەیان دەکرد، کە ناخۆشترین شت بوو. ئێمە ئەو کاتەی لەسەر شەقام بووین.
٢– چۆن بۆ کە بەخۆت بریارت دا بێتە سەر شەقام و نارازایەتی لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕی؟
من خۆم ماوەی چەند ڕۆژێکی بە سەردا تێپەڕی جا هاتمە سەرشەقام ئەوەش لە یەکەمدا بە هۆی هەستی نەتەوایەتی بوو و دواتریش کە دیتمان کچێک بەبێ گوناح کوژراوە.
هەموو جەماعەتەکە لە ڕاستیدا یەکەم جار باسی وەیان دەکرد کە چۆن ژینا کچەکوردێک بێ گوناح کوژراوە و هۆکارەکەشی کورد بوونی بوو بۆیە وا ئەو زوڵمەی لێ کراوە ئێمەش کە دیتمان ژینا بەو شێوەیە کوژرا و دوایەش بانگەشەی حیزبەکان بەتایبەت حیزبی دێموکرات، لەو کاتەدا بانگەشیەکی زۆر بۆ ئەو ئەوە دەکرا کە خەبات درێژە بدرێ.
لە خۆپیشاندانەکاندا چەند دیمەنێکم بینی، یەکێک لەو ئەو دیمەنانە ئەوە بوو کە کچێک لە بەرچاوی خۆم گیرا ئەو کات لە خۆپیشاندانەکاندا نەبووم بەڵام لەنێو شار بووم قوتابیانی مەدرەسە کە دەهاتنەوە لە خزمەکانمان لە ئاشنایەکانمان
چەندێکیان بریندار بووبوون، چەندێکیان گیرابوون و چەند شتێکم بۆ باس کرا کە بینیم گوتم دەبێ بە هاوار و بانگی یەکەوە بچین و هەمووان یەکدەست بین، بیە چوومە سەر شەقام.
یەکێک لەوانە بوو کە باسیان کرد لە زمانی چەند شایەتحاڵێکەوە کە جێگای باوەڕ و متمانە بوون کە کوتی چەند خانمێک بریندار بوون بەڵام بەداخەوە نەمانتوانیوە بیبەینە نەخۆشخانە برینەکانیان زۆر توند بووە و هەر لە ماڵێن و بە خاتری ئەوەی کە گیانیان بریندارە هەر جلی ڕەشیشیان لەبەردایە تا برینەکانیان بشارنەوە و کاتی خوێن بەربوون و کولانەوەی برینەکانیان جلەکانیان سوور نەبێ. بەو هۆکارانە هاتمە سەر شەقام و بڕیارم دا لەگەڵ جەماعەت لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بم
٣- وەک دەزانین ژنان پێشەنگی ئەم بزۆتنەوەی بوون هەر بۆیە دەمەوێ لە زاری جنابت کە بەخۆشت ژنی و بەشداری ئەم بزۆتنەوەیە بۆیت، بەشداری ژنان بەگشتی لەم بزۆتنەوەیەدا چۆن هەڵدەسنگێنی؟
بەشداریی ژنان وەکوو هیمایەکی بزووتنەوەی نەتەوایەتی بوو و دیفاع لە مافی خۆیان.
مافەکانی خۆیان کە چووکەترین مافە، لێی بێبەشن و کە ئەوان ئەوەیان کرد و بۆ وەدەستهێنانی ئەو مافە کە دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە چەندین ساڵە پێشێلی دەکا و بەزۆری هەم مافی نەتەوایەتی و هەم مافی ئینسانی بێبەش کردووە لە چووکەترین مافەکانی خۆیان بێبەشن و یەکێکیش لەوانەوە بوو کە ژنان وایان خۆیان نیشان دا دەتوانن بۆ مافی خۆیان بجەنگن بەبێ هیچ پاڵپشتێک.
ئەوان تەنیا بە یەکبوون و یەکگرتوویی و یەکدەنگی بەڕاستی یەکبوون و یەکدەنگی و یەکگرتوویی ئەوان، ئەوەی سەلماند کە دەتوانن بۆ مافی خۆیان بجەنگن و پێویست ناکا مەسەلەن وەک هەر جارێک پیاوان ئەوان هان بدن کە بۆ مافی خۆیان بجەنگن و یان کەسێکی لەپشت بێ یان کەسێکی پاڵپشتیان بکا
ئەوان بۆخۆیان هاتنە سەر شەقام و بەبێ پاڵپشتیی هیچ کەسێک و تەنانەت ڕێبەرایەتی ئەو بزووتنەوەیەشیان دەکرد. نموونەکەی دایکی شەهید پەیمان مینبەری لە سنە کە گوتی “من سەرەخۆشیم ناوێ درێژە بە شۆڕش بدەن” و دایکی شەهید میلاد لە بۆکان کە گوتی “کچی کورد نەبم ئەگەر تۆڵەت نەستێنم میلاد گیان” ئەو ژنانە و دەیان ژنی ئاوا وەک دایکی شەهید کاروان و هاوژینی شەهید شەماڵ و دایکی شەهید سمکۆ و هاوژینی شەهید شۆڕش نیکنام بوونە ڕێبەری ئەو بزووتنەوەیە.
ئێمە کە ئەوانمان دەبینی کە بەبێ هیچ وانەکیەک بەبێ هیچ پاڵپشتێک دەهاتنە سەر شەقام و بەبێ ئەوەی کە کەس پاڵپشتییان لێ بکا وە لە هەمووی گرینگتر دەرسی باشیان بە کۆماری بەناو ئیسلامی دا و ئەوانی توانییان هەم لە کۆمەڵگادا هەنگاوێکی دیکە بنێن و هەم لە تەواوی جیهانیشدا دەنگدانەوەیەکی زۆری بوو. لە ڕۆژهەڵات بەتایبەتی لە ئێراندا بەگشتی ژنان توانییان ڕۆڵێکی باش بگێڕن و دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو و توانیان بە سەرکەوتنێکی باش بگەن لە کۆمەڵگەشدا چەند هەنگاو بڕۆنە پێشتر کە بەڕاستی ئەگەر ئەو خۆپیشاندانانە نەبایە بەشداریکردنی خەڵک نەبا
نەیاندەتوانی ئەو شۆڕش یان بزووتنەوەیە لەو ماوە کەمەدا
ئەوەندە بچنە پێشێ.
٤- وەک کۆتا پرسیار دەمهەوێ ئەوە بپرسم کە ئایا جنابت لەم بزۆتنەوەیە بریندار کراویت؟ یا خۆد هیچ هاورێت و کەسی دیکە بووە کە لە پێش چاوی جنابت بریندار بووبێ یان شەهید کراوبێ؟ هەروەها چ جۆرە چەکێک هێزە دڕندەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئێوە خۆپێشاندەران بەکار ئەهێنا؟
من خۆم خۆشبەختانە بریندار نەکراوم بەڵام، هاوڕێم لەلا بریندار بووە کە ئێمە ناتوانم بڵێم خۆشبەختانە یان بەداخەوە هیچ شناختێکمان لەسەر یەکتری نەبوو بۆ بریندارکردن و ئەو شتانە لە شوێنێکیش ئاماژەم پێ کردبوو کە بۆ بریندارکردنەکان هیچ شناسێکمان لەسەر یەک نەبوو بەڵام شتێک کە من لێرەدا لەبیرم چوو باسی بکەم ئەویش ئەوە بوو کە ئێمە ئەو کاتەی لەو خۆپیشاندانانەدا بووین
ئەکسەرەن لیباسەکانمان ڕەش بوو لەبەر خاتری برینداربوون
ئەو هاوڕێیانەی کە بریندار دەکران بەداخەوە نەیاندەتوانی دەنگێ بکەن.
ئەگەر کەسێک برینداریش بایە نەیدەتوانی هاواریش بکا لەبەر خاتری ئەوەی کە ئاشکرا نەبێ. هیچ لەونێوانەدا متمانەی بە کەس نەبوو چونکە لەنێو خۆپیشاندەران بە داخەوە کەسانی کاربەدەستی ڕێژیم و ئیتلاعاتی تێدا بوو. بەداخەوە ئەوە بۆ ئێمە زۆر کێشەیەکی گەورە بوو
کەس ئەوە نەبوو ئیتمینان بە کەس بکا برینداریش بووبایە دەنگێ بکا یان هاوارێک بکا کە بە شێوازێک بزانین کە بریندارە. بەتایبەت ئێمە کە لە شەودا زیاتر خۆپیشاندانەکانمان هەبوو بە شەودا هیچمان نەدەبینی و زیاتر لە شوێنە تاریکەکان بووین خوێن یا ئەوە کە بڵێ بزانین هاوڕێیەکەمان بریندارە مەگە ئەو هاوڕێیانەی کە شناسمان لەسەری هەبا.
هەر وەک پێشێش ئاماژەم پێ کرد بەڵێ هاوڕێم بینیوە کە دەسگیر کراوە بەداخەوە. کچێک بوو کە شناسم لەسەری نەبوو وەک بزانم کێیە و ئەوانە بەڵام ئافرەتێک بوو دەسگیر کرا. کاتێک نیرووی گەشتی ئێڕشاد هات لە ماشێنی هاویشت
پیاوێک هات قۆڵی گرت گوتی “قۆڵم مەگرە خۆم دەڕۆم من بە شانازییەوە هاتوومەتە دەرێ و خۆپیشاندان دەکەم و بە شانازیشەوە خۆم دەچمە نێو ماشێنەکە، پێویست ناکا تۆ قۆڵم بگری” بە شێوەیەک پیاوەکەی ڕاپسکاند و دەستی بەر دا خۆی چوو نێو ماشێنەکە.
ئەوە یانی یەکەم خۆمیشاندانەکان بوو کە لەنێو شاری بۆکان بوو ڕووی دا. بەداخەوە لەکن پۆستبانکی کشاوەرزی لە خیابانی وەحدەت بوو ئەلەوێ ئەو خاتوونە دەزگیر کرا و هەروەها هاوڕێیەکی دیکەمان بریندار کرابوو کە چل ڕۆژ لە تەزاوەڕات بوو٧٠ یان ۸۰ ساچمەی لە دەستیدا بوو دەستی زۆر زۆر بریندار بوو کە خۆی نەیدەتوانی بچێتە دوکتور
بەس بە پەڕۆیەکی ڕەشیش بەستبووی بۆوەی کە دیار نەبێت
زۆر بە شێوازێک کە ئەو هاوڕێیە بەداخەوە ئێمەش نەماندەتوانی بیبەینە نەخۆشخانە بۆخۆشم چەند ساچمەیەکم بە مووکێش بۆ دەرهێناوەتەوە . هاوڕێیەکی دیکە بوو کە ناتوانم ناوەکەی بێنم ، ئەو هاوڕێیەش کە بریندار بوو لە خۆپێشاندانەکاندا چەند کەسێکی دیکەش کەسێکی نزیکی خۆشم کە بریندار بووە هاوڕێیەک بوو کە چەند ساچمەیەک بەداخەوە کە بریندار بوو هەر هاواریشی نەکربوو کە بڵێ وێمکەوتۆ زۆربەی کەسەکان کە وێیان دەکەوت نەیاندەتوانی
یەکەم شەو بوو کە کەس نەیدەبینی، دووهەم کە بە خاتری ئەوەی کە نەماندەتوانی کەس لە کەس موتمەئین نەبوو
بەخاتری ئەوەی زۆربەی هاوڕێیانیش کە بریندار دەبوون نەماندەزانی کەسێکی خۆشم کە بریندار بوو، ساچمەکانم بۆم دەرهێناوەتەوە.
هەروەها زیاتر فیشەکمان دەدیت، تەنانەت فیشەکی کەڵاشمان دەدیت، بەڵام وەک هاوڕێیان هیچیان نەدیوە بە فیشەک بریندار بوون، بەڵام بە ساچمەی تاپڕ بریندار نەبوون، زۆریش. بەداخەوە سەر، چاو، پشت، زگ، لە هیچکۆ درێغیان نەدەکرد، کە ئەوانەمان بینی هاوڕێم هەیە کە چاوی بریندار بووە، بەڵام لەکن کەس دەنگ نەکراوە، بەخاتری وەی کە ئاشکرا نەبن، کەس پێیان نەزانێت، بەڵام خۆشبەختانە هاوڕێم نەبووە لەکن من شەهید بێ، چونکە ئەگەر هاوڕێیان برینداریش بووبن لەو کاتەدا برینەکەیان وا نەبووە کە جێی خەتر بێ، یان ماوەی خوێنڕێژی زۆر بێ خۆشبەختانە هاوڕێم لەکن من شەهید نەبووبێ.
هاوڕێیەکی جێگای متمانە کە بەداخەوە ئەلان لە ژیاندا نەماوە، لە سەرەتای شۆڕشی ژینادا دەستی پێ کردبوو، ماوەی سی ڕۆژ، ٢٧ ، ٢٨ ڕۆژێک دەبوو شۆڕش دەستی پێ کردبوو بەداخەوە سێ هاوڕێ لە شاری سەقز
شەهید کران، کە شەو بوو لێیان درابوو کە شەهید کران
تەرمەکانیان کەوتبووە دەستی، کۆماری ئیسلامی، بەداخەوە ئەمە نازانین ئەو کاتەی کە لێیان دابوو یەکسەر شەهید کرابوون.
بەو شەوە بنەماڵەی هەر سێ شەهیدیان بانگ کردبوو، پێشنیاری پووڵیان پێ کردبوون، لە ئیتلاعات، کە نابێ لەکن کەس دەنگێ بکەن کە ڕۆڵەکانیان شەهیدکراون و کوژراون و ئەوان قەبووڵیان نەکردبوو.
کاتێک دایکی یەکێک لە کوڕەکان زۆری داوای بینینی تەرمی کوڕەکەی کردبوو، ئیجازەیان نەدابوو و هەتا سێی بەرەبەیان لەوێ قسەیان بۆ کردبوون، ئەوانیش داوای تەرمی منداڵەکانیان کردبۆوە، بەداخەوە نەیاندابوونەوە بەو حاڵەش بەزەییان پێیاندا نەهات و هەر بەو شەوە بە جەروسەقیل لەولای شاری سەقز لەژێر خاکیان نابوون.
لەلایان هاوڕێی متمانە پێکراوەوە کە خۆی ئەو شتەی بینیبوو
و ئەو کات لە پادگانی سەقز سەرباز بوو گوتی ئەو کاتەی کە ئەو شتە ڕووی دا، نیگەهبانەکان و سەربازەکانیان هەموو لابردبوو، نیگەهبانەکان لە ئی خۆیان بوون بە شێوەیەکی ڕێکەوت بەسەریاندا چووبوو کە ئەو شتەی بینیبوو دوایە هەموو ئەو شتانە دیکەیکە گوێی لێ بوو، دەنا نیگەهبانەکانیان لەخۆیان بوون بەداخەوە هەر بۆی سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانە هیچ نازانم.
سپاس
سپاس بۆ ئێوەش