هاوژین موکەرەم
هێرشی ئەسید یان تیزاب پرژاندن هێرشێکی بەئەنقەستە کە تێیدا ترشێکی کیمیایی بەکاردێت وە دەکرێت بە جەستەی کەسێکدا .یاخود بەزۆر دەرخواردی دەدرێتن. وە دەبێتە هۆی سووتان و تێکچوونی جەستەی مرۆڤ .ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کارە قێزەونە شێواندنی ڕوخسارو جەستەی ئەو کەسەیە.کە بەتایبەت لەهەندێک وڵاتدا زۆر بڵاوە ئەنجامدانی ئەم تێزاب پاشییە ئەم جۆرە کارانە و بەگشتی لە وڵاتە پاشکەوتوەکان (دواکەوتوەکان)ئەم جۆرە کارانە ئەنجام دەدرێن .کە پیاوان و خانمان پەنا دەبەنە بەر ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی قوربانی ئەو کارانە بەشی زۆری خانمانن.کە حاڵەتی سووتان بەهۆی تیزابەوە لە بەریتانیا ٨٪ وەلە کامبۆج ٨٣٪ وە لە بەنگلادیش ٩٢٪ بووە هەروەها سێ جۆری تیزاب یاخود ترش هەیە کە بەشێوەیەکی گشتی ترشێکی هەرزانن زوو بەردەست دەکەون ئەوانیش:-
١)ترشی هایدرۆکلۆریک Hcl
٢)ترشی گۆگێردیکH2So4
٣)ترشی نایتریکHNo3
وەهەروەها ڕێژەی سوتان بەتیزاب لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ئەویش بەپێی:-خەستی ماددەکە,بڕی ماددەکە,کاتی مانەوەی ماددەکە.بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تیزاب دەکرێت بە ڕوخسارەوە کە بەهۆی ئەمەشەوە دەست و مل و ڕوخسارو سینگی کەسەکە تووشی سوتان دەبێت و زیانی پێ دەگات. بەڵام سوتان بەتیزاب زۆر جیاوازە لە سوتان بەشێوەیەکی تر چوونکە ڕێژەی سوتان بە تیزاب ١٠٪ە و سوتان بەتیزاب زیانێکی زۆری دەبێت چونکە لێرەدا ماددەیەکی کیمیاییە و سوتانێکی قوڵ ڕوودەدات و زیانەکانی زیاترن و حاڵەتە دەروونییەکانی زیاترن بۆنموونە کچێک کە ڕێژەی سوتانی بەهۆی تیزابەوە تەنها٧٪بوو بەڵام بەهۆی تێکچوونی دەرونییەوە خۆی کوشتوە و هێرشی تیزاب لەسەدەی نۆزدەیەم لەنیوەی یەکەمی سەدەی بیستویەک لە بەریتانیا سەری هەڵدا .وەهەروەها ئەو جۆرە وڵاتانەی کە ئەم جۆرە تاوانانەی تێدا ئەنجامدراوە وەک:-بەنگلادیش, هێندستان, پاکستان, ئێران ,ڤێتنام, بەریتانیا ,چین ,ئەفریقای باشوور ,وە لە سعودیاو عێراقیش ئەو جۆرە حاڵەتانە بوونی هەیە و بەگشتی چەند هۆکارێک وا دەکاتن کە خەڵک پەنا ببەنە بەر ئەو کارە قێزەونانە:-
1)نەمانی پەیوەندی سۆزداری
2)دەستدرێژی کردن
3)دزیکردن
4)کێشەی خێزانی
5)کینەی کۆن
وە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی قوربانیانی تیزاب ئافرەتانن گەر بپرسین بۆچی؟چوونکە لە وڵاتە پاشکەوتو دواکەوتوەکاندا ئافرەت وەک کەسێکی پلە دووی ئەو وڵاتە سەیر دەکرێت و هیچ ڕێزێکی لێ ناگیردرێ و پێیان وایە ئافرەت مافی بڕیاردانی نییە .و هەروەها زیانە جەستەیەکانی تیزاب کردن بریتییە لە:-سووتان و شێواندنی جەستە,گۆڕانی شێوەی لووت,گرژبوون و چرچ بوونی ماسولکەکانی ڕوخسار,سوتانی قژو برۆ و برژانگ,شێواندنی گوێ و هۆکاری نەبیستنی,لەدەست دانی لێو ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەی هەبێت لەکاتی نان خواردن و قسەکردندا,بەهۆی ئەوەشی کە سوتانەکە قوڵە دەبێتە هۆی دامەزرانی ئێسکیش و چەندی زیانی دەرونیشی لێدەکەوێتەوە وەک:-
١)خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
٢)خەونی ناخۆش
٣)شۆکبوون
٤)بێتاقەتی و کەمی متمانە بەخۆبوون
٥)هەوڵدان بۆ خۆکوشتن
وە بەچەند ڕێگایەک دەتوانرێت ڕێگری بکرێت لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارە کە زۆر قێزەونە ئەوانیش:-١/نابێت ئەو ماددانەی کە بەکاردێن بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانە بە ئاسانی بەردەست بکەون و خەڵکی بتوانن بەردەستیان بکەوێ ٢/بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە تاکو ئەوجۆرە کارانە کەم بکرێتەوە.٣/ نزیک نەبونەوە لەوکەسانەی نەناسراون ٤/و لە هەر جێگایەک کە ئەو ڕوداوانەیان زۆر تێدایە ئەوا ئافرەتان دەتوانن چاویلکەی 4ەش لەچاو کەن تاکو گەر ئەوڕوداوەش ڕویدا ئەوا چاویان پارێزراو بێت.