بەشی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری ئیسفەهان بۆ توماج صالحی، گۆرانیبێژی ” ڕاپی” بەرهەڵستکار، لە بابەت حوکمی لە سيدارە دانی پێداوە.
ئەوە شتێک نیە جیا لە ترسی حکومەتی مەلایان لە شۆڕشی ژینا کە بە تووند وتیژی و سەرکووت کردن ئەشکەنجە و حوکمی دژە مرۆڤی لە سێدارە دان بۆ ترساندن و نائۆمێدکردن لە مێشک و دڵی خەلک دەهاوێت.
ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنە سەراسەریەکانی ئێران و جیهان، دوای شەهید کردنی “ژینا ئەمینی” بوو بە هۆی ترسی نیزامی منداڵکووژ و
پڕیشکی ئەو ترسە گەیشتە هەموو بەشەکانی ئەو حکومەتە کە خۆی لە لێواری مەرگە،
خۆڕاگری و نەترسی خەلک و لە سەرەوە هەمویان کچان و ژنان سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوت و ئەشکەنجەیە کە شەقامەکانتان چول نەکرد وتا کۆتایی هێنان بەو حکومەتە بەردەوام دەبێ
ڕاگەیەندراوی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حوکمی لە سێدارە دانی توماج ساڵحی ئیدانە دەکات و ئەو بڕیارە بە دژکردەویەکی مافی مرۆڤ پێناسە دەکات،
لە هەموو سازمان و پێکهاتەکانی جیهانی، حیزب و ڕێکخراوەکانی سیاسی کوردستان و ئێرانی داواکارین هەموو هەولێک بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمە نا عادلە لە سەر توماج سالێحی هەڵبوەشێتەوە و بە بێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێ
کاتی ئەوەیە کە لە هەموو ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و مرۆڤ دۆست
داوا کەین بۆ ڕزگار کردنی تۆماج سالێحی و پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی لە گەڵ ئەو ڕەوت و تێکۆشانە بکەون.
تۆماج دەنگی شۆڕشی ژینا بو و با ئێمەش یەکگرتوو دەنگی تۆماج بین
لە لایەن ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٩ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی