بەشداری هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە خاتوو گوڵاڵە شەرەفكەندی جێگری سەرۆكی رێكخراوەی ژنانی سوسیالیست ئێنتتێرناسیۆناڵ، خاتوو مەحبوبە رەحیمی بەرپرسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات
و دوكتور سۆزان فەتحی لە کۆبوونەوەی فەسڵی سوسیالیست ئێنتێرناسیۆناڵ.
کۆبونەوەی سۆسیالیست ئێنتێر ناسیۆنالی ژنان لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بە میوانداری پارتی سۆسیالیستی سپانیا لە مادرید بەرێوە دەچێ.
کۆبونەوەی رۆژی یەکەم بە وتەکانی ژانێت کامیلو سەرۆکی رێکخراوەکە دەستی پێکرد. بابەتی کۆبونەوەی ئەمجارە، ئەورۆ و داهاتووی سۆسیالیسم و کارتێکەری لە سەر خەباتی ژنان بۆ بەهێزکردنی ژنان بوو.
ئەم راستیە کە ژنان لە دونیای سیاسەت و تەنانەت لە ناو حیزبەکانیشدا دەور و ڕۆلی سەرەکییان نییە و دەنگیان نابیسرێ. هەروەها هاتنە سەر کاری ڕاستییەکان لە زۆربەی وڵاتان و کارتێکەری ئەو مەسەلە لە سەر خەبات بۆ یەکسانی یان پاشەکشە لە زۆر دەسکەوتەکانی خەبات بە دژی هەڵاواردنی رەگەزی کاکڵی باسەکانی ژانێت بوو.
بردنە سەری ڕێژەی بەشداری ژنانی بە ورە لە بریاردانی سیاسی، واتە ئەو ژنانەی دەنگیان هەڵدەبرن و لەو مەیدانە بێدەنگ نامێنن چ لە ئاستی سیاسی وڵاتاندا و چ لە ناو حیزبەکاندا و پێویستی کەڵک وەرگرتن لە ستراتیژی دەنگ نەدان بەو کەسانەی لە ناو حیزبەکان کە چ بە مەبەست و چ نائاگاهانە لەمپەر دەخەنە سەر رێگای ئەم خەباتە پێداگری لە سەر کرا.
لە پانێلی یەکەمی رۆژی یەکەم دا باسەکان لە سەر ئەو رۆیی سۆسیالیسم و پاشەکشە لە بنەماکنانی فکری سۆسیالیسزم لە دونیای سیاسەتی ئەمرۆدا بوو.
پانێلەی یەکەم کە لە لایەن خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی، بەرێوەچوو، لە بەشێک لە باسی پانێلیستەکاندا: هێلا بن یوسف جێگری سەرۆکی رێکخراوەی SIW و فۆرومی کار و ئازادی تونێزیا، ئیزابێل ئالێندە سێناتۆر و سەر بە حیزبی سۆسیالیستی شیلی، جوانا دێس سانتۆس جێگری سەرۆکی رێکخراوەی SIW و سەر بە جوڵانەوەی ئازادی ئانگۆلا و ئان رێدۆندۆ وەزیری یەکسانی لەسەر لیستی حیزبی سۆسیالیستی ئێسپانیا بەشدار بوون.. لەو پانێلەدا لەمپەرەکانی سەر رێگای سیستەمی رەفاهی وڵاتان، کارتێکەری ئەو لە سەر ژیانی ژنان وەک ڤوربانیەکانی سەرەکی ئەو سیاسەتە هەلەیە و کارتێکەری شەر، نەداری، بێدەرەتانی، بێکاری و دارمانی ژینگە، پۆپولیسم لە دونیای سیاسەتدا، نەبوونی ژنانی بە ورە لە بریاردانی سیاسی و نەبوونی بنەمای یاسایی بۆ بەشدارکردنی ژنان و زۆر هۆکاری دیکە هاتنە بەرباس.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی دەرەوەی وڵات.