ژیان محەممەدی
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر یەک دەستی و یەک هەڵۆێستی و یەک بڕیاری گەلی کورد دەبینێرێت کە جێگای دەس خۆشی و ڕێز و سپاسە…!
ئەو ێنانەیی کە لە شارستانیەت و هێزی گەلی کورد ماف ویست وئازادی خواز دەبیندرێت. گەلی کورد بەردەوام هێزی وئێرادەی خۆی نیشان داوە و قەد نەیویستوە بە چاوێکی خێر چاوی لی بکری،
لەچوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی بن دەستی کۆماری ئێسلامی ئێراندا کوردستانیانی ئازیز ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حماسە دەخوڵقێنن بۆ وێنە لەبەرانبەر ئێعدام کردنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد شەهیدکردنی ژینا ئەمینی ،نیکا شاکەرەمی و سەدان ڕۆڵەی ماف خوازی دیکەی کوردستان
و ئەم ڕۆژانەی دواییش مەرگی گوماناوی و لەناکاوی پاڵەوانی نێودەوڵەتی “فەریار ئەمینی پوور”کە جارێکی دیکە چەخماخەی شۆڕش لەگۆڕستانی ئایچی شاری سەقز لێ درایەوە و بەهەزاران خەڵک بەوتنەوەی شوعارو سروودی شۆڕشگێڕانە و ئازادی خوازانە پێشوازییان لەتەرمی “فەریار ئەمینی پوور کرد و بەخاکی پیرۆزی نیشتمانیان سپارد،
ڕێکخستی جەماوەری خەڵکی کوردستان لەچوارچێوەی هاواهەنگی خەڵک و هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەوێ ،
لەچوارچێوەی ئەم شۆڕشانەی کوردستان ژن بەردەوام ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە،
بۆیە ژنان و لاوانی کورد لەژێر دەسەڵاتی دڕندەترین دەسەڵاتی سەردەم”کۆماری ئێسلامی ئێران” نەترسانە و شۆڕشگێڕانە ئەرکی نیشتمانی خۆیان بەجێ گەیاندوە و لەخزمەت بەرژەوەندیەکانی نەتەوەکەیاندا بوون
لەئاکامدا ئەم جۆرە خرۆشان و هەڵوێستانەی خەڵکی ماف ویستی ئێران بەگشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتیتر دەرخەری ئەوەیە کە گەلەکەمان سوورن لەسەر داوا ڕەواکانیان کە ڕزگاری و سەربەستیە
بەهیوای ئاسۆی ڕوونی خەباتکارانی وڵات و نەمانی ڕێژیمی کوردکوژی ئێسلامی ئێران
6ی11ی2724ی کوردی