سیمین تەختی
هاوسەرگیری سپی( ازدواج سفید) یەکێک له کێشەکانی نوێی پێکهێنانی بنەماڵەیە! لەو جۆره هاوسەرگیریەدا یاسا و بنەمای شەرعی کاریگەری نییە، بەڵکوو لەسەر ئەساسی ڕزامەندی دوو لایەن لە یەکترو پێکەوە ژیان لە ماڵێکدایە.
بە پێی لێکدانەوەیەکی سانا بۆمان دەردەکەوێت ئەو کەسانەی ڕوو لەم جۆرە هاوسەرگیریە دەکەن تەنیا لە دوای پێویستی جنسی و سۆزدارین، لەم ڕاستایەشدا زۆر بەکەمی دەبیندرێت مەبەستی دیکەی لێبکەوێتەوە.
مێژووی هاوسەرگیری سپی دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی 1980 زایینی، دوای سەرهەڵدان ئەم جۆرە هاوسەرگیریە لە کۆمەڵگاکانی ئەوروپایی و ئەمریکای پەرەی پێدرا، وەک لە لاپەڕە مێژوویەکاندا باس دەکرێت لەو کاتەدا ژنان و پیاوانی ئەم کۆمەڵگایانە توانای پابەند بوون بە چوارچێوەی ئەخلاقی و یاسایی لە چوارچێوەی بنەماڵەیەکی سەردەمدا نەبوون.
ئەم حاڵەتە دواترەکان بۆ کۆمەڵگەنەشکانی دیکەش گوازتراوەتەوە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم حاڵەتە ڕەچاو دەکردرێت! بۆ نموونە لە وڵاتی ئێران سیاسەتی دواکەوتووی ڕژیم و نەبوونی ئابووریەکی ئەوتۆ ئەم پرسەی لە حاڵەتەوە بۆ دیاردە گوازتۆتەوە.
بە پێی زانست و هەروها لە ڕووی کولتوری(کاڵچێڕ)یش یەکێک لە هاوسەرگیریە بێ بنەماکان! هاوسەرگیری جۆری سیغەییە! دتوانین بڵەین ئەم حاڵەتە هاوشێوەی هاوسەرگیری سپیە، بەڵام لە چوارچێوەیەکی دیکەدا!
هاسەرگیری سیغەیی کاتیە، لەگەڵ تەواو بوونی کاتەکە پەیوەندیەکەش تەواو دەبێ و ئەم حاڵەتەش لەناو ئایینداو تایبەت لە ڕێڕەوانی شیعەدا خوێندنەوەو ڕێگەی پێدراوە.
لە ئێران کە بە وڵاتی قەیرانەکان ناسراوەو دەسەڵاتێکی ئایینی و لە ئێستادا وەک ناوەندی ڕێڕەوانی شیعە خۆی پێناسە دەکات و بە دایمە کەڵکی لە ئایین بۆ سیاسەتی نگریسی خۆی وەرگرتوە دیاردەی هاوسەرگیری سیغەیی زیاتر بەناو بۆ کەم کردنەوەی بێ ڕەوشتی و مانەوەی بنەما ڕەوشتیەکان داناوەو ئەم حاڵەتش تەنیا لەم مەزهەبەدا بوونی هەیە، گەرچی پیاوکان ئەم حاڵەتە زیاتر بۆ کات بەسەر بردن و نە ڕووی ئایینی بەکار دێنن! بەڵام ئەم حاڵەتە لە کۆمەڵگای ژناندا بە گشتی لە ڕووی ناچاری و نەبوونی دەرەتانی ژیان و داڕمانی ئابووری و دۆزینەوەی پەناو پشتیوانێک مڵ بۆ ئەم حاڵەتە ڕادەکێشن.
وەک کۆی پرسەکانی دیکە کە ڕژیم بۆ مانەوەی خۆی کەڵکیان لێوەردەگرێت، ئەم پرسەش بەهەمان ئاڕاستەو بۆ مانەوەی خۆی پەرە پێدەدا. ڕژیمی تێرۆریستی ئێران لە ڕێگای هاوسەرگیری سپیەوە پەرە بە کاری سیخووریەوە دەدات و لەم ڕاستایەشدا لاوان بە جۆرێکی دیکە بەلاڕێدا دەبات و دەبنە کەڵکاژۆی سیاسەتە چەوتەکانی ئەم ڕژیمە.
ڕژیمی جینایەتکاری جەماران لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیدا زۆر بە زەقی و بە سەپاندنەوە سەلماندوویەتی کە پپێبەندی هیچکام لە بەها مرۆڤی، ئەخلاقی، یاسایی و شەرعی خۆی نییەو لە ئێستاشدا بەسیجی سایبری خۆی ئەرکدار کردوە کە چەندین کاناڵ و ئەکاونت و پەیجی نوێی لە بواری کومەڵایەتی لە ناو کۆمەڵگا بڵاو بکەنەوەو بە شێوەی ئازادانە ڕادەگەیەنن کە هەرکەس خوازیاری هاوسەرگیری سپیە لە ڕێگەی ئەم پەیج و کاناڵانەوە ئاگادارمان کاتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە حاڵەتەکانی لەم چەشنە جیا لە سەرچاوەکانی خۆی لەهەموو ئادرەسەکانی دیکە بە یاساغ چاوی لێدەکرێت و زۆر جاریش ئەم لاپەڕانە جیا لەوەی بلۆک کراون کەسانی پەیوەندیداریش بانگهێشت و دەسبەسەر کراون.
ڕژیم بەم شێوە کارکردنە دەیەوێت کۆمەڵگا! بەتایبەت توێژی لاو بەشتی جوراوجۆر فریو بدا و داتر ڕایانبکێشێت بۆ نێو ئەو کاناڵ و پەیجانە، لەم حاڵەتەشدا ڕژیم سیاسەتی سیخوری لەسەر کۆمەڵگا بە شێوەیەکی دیکە دادابەزێنێت، ئەوەش لە حاڵێکدایە کەسانی بەشدار بووی ئەم لاپەڕانە ئاگاداری ئەوشتە نین.
مەبەستی سەرەکی ڕژیمیش لەم کارەدا دیاری کردنی شوێن و مەکانی کەسانی بەشدار بوونی تۆڕەکانی ناوبراوە، جیا لەوەش بەقسەو کاری دوور لە ئەخلاق کە ئەو کەسانە لەم لاپەڕانەو بە شێوەی نا ئاگاهانە دەیکەن وەک خاڵی نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە بەکاری دەبات.
هەموو حاڵەتەکانی سیخوری ڕژیم و ئەم دیاردە نوییەش خەریکە لە ئێستادا لە کوردستان بە شێوەیەکی پلان داڕێژراوە کاری بۆ دەکردێت و بە یەکێک لە پیلانی نوێیەکانی ڕژیم بۆ سەر گەنجانی کوردستان بە ئەژمار دێت، کە تووشبوو دواتر لە لایەن ڕژیمەوە ناچار بە سیخوری کارەکانی دیکە بە شێوەی زۆرە ملێ دەکردرێت.