ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 17\9\2023 شاندێکی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە وڵاتی بەلژیک بە فەرمی لە لایەن بارەگای بارزانی دیاسپۆرا لە وڵاتی هۆڵەندا بانگهێشت کرا.
ئەم سیمینارە لە دوو تەوەرە پێک هاتبووکە
تەوەرەی یەکەم : لە لایەن هەردوو بەڕێز خاتو “شوعلە ڕەسوڵی”و خاتو “دیمەن شابازی” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دیاسپۆرا لە وڵاتی هولەند بەخێر هاتنی میوانەکان بە گەرمی کرا . سەرەتا بە خۆێندنەوەی سرودی نەتەویی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد . دواتر لە لایەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە وڵاتی هولند بەڕێز “صالح” وتارێک خۆێندرایەوە. دواتر سیمینارەکە لە لایەن بەڕێز “شفا بەرزانی” دەستی پێکرد و بە پرسیارو وەڵام کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند دەوڵەمەند کرا .
تەوەرەی دووەمی سیمینارەکە لە لایەن گروپی موزیکی ڕۆژئاوا بە گۆڤەندو ستران کۆڕەکە ڕازایەوە و کۆتای پێ هات . بۆ ڕێزگرتن لە کۆمیتەی حیزبی دیموکرات لە لایەن خاتو” دیمەن شابازی “چەپکە گوڵی ڕێزلێنان بە خاتوو “ناسک نەسیری “بەرپرسی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا .