هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات.
ئێمە وەک گۆڤاری «ژنان» داوامان لەو خۆشەویستانە کردووە کۆرتەیەک لە ژیاننامەی خوێندنی خۆیانیانمان بۆ بنێرن تا لەو ژومارەیەی گۆڤار بڵاو کەینەوە.
خوێندکاری سەرکەوتوو: ئاڤان مرادی
ناوم ئاڤان واحید علی مرادیە تەمەنم 25ساڵە و لەدایک بووی شاری سلێمانی باشووری کوردستانم ، و دەرچووی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کارم
خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندیم لە قۆتابخانەی دێگەڵە خوێندوە، و درێژەم بەخوێندن داوە لە پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان لەکۆیە
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کار
هەڵبەت ئەم سەرکەوتنەشم بەپاڵپشتی خێزانەکەم بوە بەتایبەتی دایک و باوکم
کەزۆر هاندەرم بوون تا بتوانم بەباشترین شێوە خوێندنم تەواوبکەم
بەشانازیەوە باوکم زیاتر لە 40ساڵە پێشمەرگەیە لەڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
چەندین جار برینداری و ژیانی کەمپ وناخۆشی دیوە بەڵام بەردەوام بەورەیەکی پۆڵاینەوە درێژەی بەخەباتی ڕەوای خۆی داوەو هاندەری خۆم و خوشک و براکانم بوە تا درێژە بەخوێندن بدەین و لەڕێی خوێندنەوە بۆ ئامانج و موفی ڕەوای گەلەکەمان تێبکۆشین
بێگومان منیش وەک و کچی پێشمەرگەیەک دەمەوێت لەڕێگای خوێندەکەمەوە درێژە بەڕێبازی پیرۆزی باوکم بدەم و لەڕێی خوێندنەکەمەوە
بۆ تێبکۆشم بۆمافی ڕەوای گەلەکەم