هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات.
ئێمە وەک گۆڤاری «ژنان» داوامان لەو خۆشەویستانە کردووە کۆرتەیەک لە ژیاننامەی خوێندنی خۆیانیانمان بۆ بنێرن تا لەو ژومارەیەی گۆڤار بڵاو کەینەوە.
خوێندکاری سەرکەوتوو: زەنوێر سەیفووری
لەدایک بووی ٢٧ڕەزبەری ١٣٧٩ی هەتاوی شاری کۆیەم خوێندنی سەرەتای و ناوەندیم لە ناو حزب و پاشان ئامادەیم لە شاری کۆیە خۆش بەختانە دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و ژیانی ناو شۆڕش و سەختی ناخۆشیەکان هەڕەشەو گوڕەشەی کۆماری پەت و سێدارە نەی توانی ڕێگربێ و توانیم لە شاری هەولێر کۆتای بەخوێندنەکەم بێنم بۆساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣و لەبەشی زمانی ئنگلیزی ببم بەیەکێک لە سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشی ئنگلیزی . بێ گومان بەهاوکاری بنەماڵەکەم و حزبی دیموکرات توانیم بەم ئاستەی ئێستام بگەم . ژیانی ناو شۆرش بە شانازی دەزانم وباوکم محەمەد سەیفووری بەشانازیەوە یەکێکە لەکادرە دڵسۆز و ماندونەناسەکانی حزب و نزیک بە چل ساڵە لەریز ی پێشمەرگەکانی حزبە و تاوەکو ئیستاش درێژە بەکارو باری حزبایەتی خۆی دەدات .منیش وەکو منداڵی ناوشۆڕش و ئەندامی حزبی توانیومە لەو ماوەی تەمەنەمدا خزمەتێک زۆر بچووک نزیک بەسێ ساڵ لە ئۆرگانی حزبی وەک کادرێکی دەرمانی لەنەخۆشخانەی حزب کار بکەم و خزمەت بە کادر و پێشمەرگەو بنەماڵەکان بکەم. حزبی دیموکرات پشگیرێکی گەورە بووە بۆ پێگەیاندنی منداڵانی ناو شۆرش تاوەکو بگەن بە بەرزترین شوێن و ئاست لە بواری خوێندا. لێرەدا دەستخۆشی لە خانەوادەکەم دەکەم کە تاوەکوگەیشتم بەم قۆناغە هاوکار وپاڵپشتم بوون ، سپاس بۆ گۆڤاری ژنان کە منیان بەسەر کردەوە.