.سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی بانەمەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی دایە “مریەم ڕەشیدی” کادری بەوەج و دێرینی ڕێکخراوەی “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران” و هەروەها هاوسەری شەهید “مام ڕەحمان مورتەزا زادە” کادری دێرینی حیزب لەتەمەنی 73 ساڵی دا بەهۆی جەڵتەی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
پورە مریەم نیوەی زیاتری تەمەنی هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرە دڵسۆز و پێشمەرگەکەی بێ پسانەوە لەنێو ڕیزەکانی شۆڕش بەو پەڕی ئیمان و دڵسۆزیەوە درێژەی بەخەبات دا و بەداخەوە بەناکامی سەری نایەوە.
ڕوحی دایە مریەم شاد سەبووری بۆ ئازیزیانی و بنەماڵە سەربەرزەکەی ، بەهیوای وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی.