هیوا ئەحمەدی
هه‌روه‌ک ده‌زانین شۆڕشی ژینا به شه‌هید کردنی کچه کوردێکی سه‌قزی به‌ناوی ژینا (مهسا) ئه‌مینی له تاران ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێستاش پۆلهمۆژهی ئه‌و شۆڕشه هه‌ر له گرشه و گه‌شه دایه و شیمانه ده‌کرێ تا کۆتایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی به کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وته‌وه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و شۆڕشه ئه‌گه‌ر له لایه‌ک چه‌خماغه‌ی ڕاپه‌ڕینێک بوو به دژی کۆماری ئیسلامی که له کوردستانه‌وه بڵێسه‌ی دا و له تارانه‌وه گڕاژۆ کرا، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بوو به هۆی یه‌کگرتوویی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران و پشتیوانیی ئه‌وان له‌و بزووتنه ڕه‌وا و مه‌ده‌نیه‌ی کوردستان، به‌ڵام هاوکات کۆمه‌ڵیک جیاوازی و ڕوانگه‌ی مه‌یدانی جیاوازی خسته روو که باس کردن له هیندێکیان به پێویست ده‌زانم.
شۆڕشی ژینا به کوردی و به دروشمی ژن، ژیان، ئازادی سه‌ریهه‌ڵدا و به فارسی و به شوعاری ”زن، زندگی، آزادی“ په‌ره‌ی ئه‌ستاند. ئه‌و چه‌مکه که له هه‌ردووک زماندا به ڕواڵه‌ت به یه‌ک شێوە مانا ده‌کرایه‌وه، به‌ڵام به‌کرده‌وه چه‌ندین مانای مه‌یدانی لێکه‌وته‌وه که دوو به‌شی سه‌ره‌کی به دوو جه‌مسه‌ری جیاواز لەخۆ ده‌گرێ.
یەکێکیان شۆڕشی ژینا و ژن و ژیان بۆ گەڕاندنەوەی کەرامەتی مرۆڤ ، تێکدانی پله‌به‌ندی مرۆڤه‌کان، هه‌ڵوێست دژی مرۆڤکوژیی و سه‌ره‌ڕۆیی کۆماری ئیسلامی، دژی داگیرکردنی ئازادیی تاکه‌کان و خوازیاری یه‌کسانی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی و به‌مانای ڕاسته‌قینه‌ی وشه دژی ته‌واوییه‌تی نیزامی ده‌سه‌ڵاتداریی کۆماری ئیسلامی بوو و هه‌یه که دژی هه‌موو ئه‌م پێوانه سه‌رده‌میانه‌یه، به‌ڵام به‌شێکی ئه‌م شۆڕشه به شێوه‌یه‌کی مه‌به‌ستدار له ڕیگای که‌س و لایه‌نی تایبه‌ته‌وه به‌لارێدا چوو و بۆ مه‌ڕامی سیاسی و حیزبی و بگره تاکه‌که‌سیش له ئه‌سلی مه‌به‌سته‌که دوور که‌وته‌وه. ته‌نانه‌ت خودی دروشمه‌که‌یان کرده ”مرد ،زندگی، آبادی“ چونکە له شۆڕشی ژینادا پیرۆزیی لە خودی ژیان و لە یەکسانی و به‌رابه‌ریی مرۆڤه‌کان دایه نه‌ک له گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی کۆن و ته‌قدیس کردن و به پیرۆز زانینی ئه‌و که‌سانه که له پێشدا تاقیکراونه‌ته‌وه و له‌م تاقیکارییه‌ش نه‌ک هه‌ر ده‌رنه‌چوونه، بگره خودی کۆماری ئیسلامی که به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا خۆی سه‌پاند، به‌رهه‌می ئه‌م زوڵم و زۆر و نابه‌رابه‌رییه‌ی ئه‌و مێژووه پڕکارهساته بوو.
له شۆڕشی ژینادا نیشتمان به‌بێ جیاوازی و پله‌به‌ندی بۆ مرۆڤه‌کانه و له ناو ئه‌م نیشتمانه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م شۆڕشه به زمانێک لەدایکبوو که غه‌یری زمانی ناوه‌ندنشین و نه‌ته‌وه‌ی دەسەڵاتداره. که‌چی به‌شیک ده‌یانهه‌وێ به‌ناوی ئه‌و شۆڕشه‌وه ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌واشه بکه‌ن و بڵێن ئێران یه‌ک نیشتمان و یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمانه و که‌س بۆی نیه جگه له‌و ڕوانگه‌یه پێڕه‌و بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له‌به‌رده‌م حکوومه‌تی شێخدا که‌ڕامه‌تی پێشێل ده‌کرێ و به‌ناحه‌ق گیانی لێ ده‌ستێندرێ، له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن له به‌لارێدا بردنی ئه‌و شۆڕشه له لایه‌ن ئه‌م تاقمه پاوانخوازه‌وه، ده‌بێ سبه‌ی خه‌ڵک له‌به‌رده‌م ”شا“شدا ئیراده‌ی به چۆکدا بێنێ و له کۆته‌وه بکه‌وێته زنجیری پڕ له جهوو و ئازاری هه‌توان نه‌کراوی ڕابردووه که ئه‌وانیش خوێنخۆری خه‌ڵک و به‌تاڵان بردنی سامانی نه‌ته‌ویی و میللیی ئه‌و وڵاته‌یان تاقیکردبۆوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه واته کۆماری ئیسلامی دژایه‌تیی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خۆی به دژایه‌تیی خوا و دینی خوا داده‌نێ، ئه‌وه شاپەرست و پاوانخوازهکانیش هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خۆیان لەلایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به دژایه‌تیی نیشتمان و دیارده‌ی ئاریائیزم ده‌زانن و به خەیانهتی ناو ده‌به‌ن!
که‌وابوو بۆ کورد و باقی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و به‌شخوراوه‌کان، خۆیان گوته‌نی ”هه‌ر هه‌مان ئاش و هه‌مان کاسه“یه و بێگومان دۆخه‌که له‌وه که هه‌یه خراپتر ده‌بێ. که‌وابوو ئه‌وکات نه شۆڕشی چه‌ندین و چه‌ندان ساڵه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به به‌رهه‌م ده‌گات و نه شۆڕشی ژیناش بۆ ژیان و بووژانه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ و ئه‌و مه‌به‌ستانه که خه‌ڵک بۆی ڕاپه‌ڕیون، مانا ده‌کرێته‌وه. چونکه شا ده‌یهه‌وێ به سه‌لیقه و سه‌لاحی خۆی وڵات ئیداره بکا و خه‌ڵکیش پڕ به باڵای شا فه‌رمانبه‌ر و گوێ له مستی بن. بۆیه له کۆنه‌وه شایه‌کان گوتوویانه ”صلاح کار خویش ، خسروان دانند“. که‌چی شۆڕشی ژینا ڕاست به پێچه‌وانه‌وه وه‌رچه‌رخانێکی نوێیه له نوێترین و که‌م وێنه‌ترین شۆڕشی ژن له ئاستی جیهانیدا که جگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ی باسکران، کۆمه‌ڵێک ڕوانگه و بۆچوونی نوێ له خۆ ده‌گرێ وه‌ک ڕوانینی نوێ بۆ ژیان و هه‌موو چه‌مک و پێوه‌ره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌ت ڕوانین له پێگه و جێگه‌ی ژن له فه‌رهه‌نگی زوڵمسالاری و تاکسالاری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا.
له شۆڕشی ژینادا مرۆڤ و سه‌رجه‌م به‌ها مرۆییه‌کان به‌ره‌و ئاسمانی ڕوانگه نوێیه‌کان باڵ ده‌گرن و له پێوه‌ندی ستاتیک و به‌رده‌وامی نێوان مرۆڤ و گه‌یتی ده‌دوێن. واته له ڕوانگه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌وه گیانی مرۆڤه‌کان فیدای ئێران ناکرێ، به‌ڵکوو ئێران به پێی پێوه‌ره ئینسانییه‌کان و نرخی که‌ڕامه‌تی ئینسانی دیاری ده‌کرێ. یانی ئه‌رزیشی ئێران وه‌ک یه‌که‌یه‌کی جوغرافی، پێوه‌ندی به جێگه و پێگه‌ی مرۆڤه‌کان له چواچێوه‌ی ئه‌و جوغرافیایه‌دا هه‌یه، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی. واته نرخی ئه‌و وڵاته ئه‌وکاته باڵایه که به‌رابه‌ریی میللی و نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زیی، ئازادیی تاک و کۆ، دوورکه‌وتنه‌وه له پله‌به‌ندی و سنووردانان له نێوان نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان و باوه‌ڕ و ئیدئۆلۆژی جیاوازه‌کان و هتد…گرینگی پێ بدرێ و هه‌وڵی دابینکردنی بدرێ.
له شۆڕشی ژینادا، ژیناکان ماهییه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌رزیش، ئه‌خلاق و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌که‌ن. له حاڵێکدا ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وی شۆڕشی ژینا به‌لاڕێدا به‌رن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێکیان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا نه‌بووه ، ده‌یانهه‌وێ واتای هه‌موو ئه‌و چه‌مکانه به مەیلی خۆیان بگۆڕن و به‌ناوی دیمۆکراسی و دروشمی بریقه‌دار، به‌ڵام له راستیدا به شێوه‌ی دیکتاتۆڕی و توتالیتێریسمانه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانه‌وه بگرن.
بۆیه له ئاست ئه‌و هه‌موو پلان وپیلانه ناپێویست و نادۆستانه‌دا، کورد ده‌بێ به یه‌کگرتوویی و پێداگرتر له هه‌میشه له‌سه‌ر داواکانی خۆی سوور بێ و ژیانی ڕاسته‌قینه بۆخۆی و بۆ هه‌موو ژیناکان داوا بکات.