لەدوای کوشتن و شەهیدکردنی کچی لاوی کورد “ژینا ئەمینی”، خەڵکی ئێران بۆ جارێکی دیکە هەستیان کرد پێویستە ئەو دەوڵەتە خوێنمژە لەسەر کار لاچێت و ئیتر کاتی بەسەرچووە واتە “ژینا” بوو بە هۆکاریک کە بۆ چەندەمین جار بەڵام گشتگیرتر لە جارەکانی پێشوو، شۆرشێکی نۆێی لەنێو خەڵکی ئێراندا بخووڵقێ وەک شۆرشی ٨٨ (جووڵانەوەی سەوز)، ڕەزبەری٩٦ و زۆر لە جووڵانەوە خۆێندکار و کرێکارییەکانیتر و ئەم جاریش بێنە سەر شەقامەکان و بە درووشمی جۆراوجۆر و لە هەموویان دیار و بەرچاوتر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەنگ هەڵبڕن و دەنگیان بچێتە وڵات و دەوڵەتە جیاوازەکان لەگەڵ ئەوەی لە شۆرشی ژینا سەدان کەس شەهید بوون و هەزاران کەس گیران بەڵام کۆماری خۆێنمژی ئێران بەوش نەوەستاوە و بە شێوەی جۆراوجۆر ویستوویەتی خەڵک لەنێو ببات و ئیستاش دەستی کردووە بە ژەهراوی کردنی خوێندنگەکان و بەتایبەت خوێندنگەی کچانە ئەو ڕوداوانە یەکەم جار لە مانگی سەرماوەز و لە شاری قۆم ڕووی دا و بەرەبەرە زیاتر بوو و لە ئاکامی ئەو کردەوە نامرۆییەدا چەندین خوێندکاری کچ بوونەتە قوربانی.
لە دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەو ماددەیەی خۆێندکارەکانی ژەهراوی کردووە گازی ئین٢ و ژەهر و یان هەمان “ژەهری هێواش و سووک”، بووە وەزیری تەندرووستی ئێران دەڵێ: ئەو بابەتە هیچ پێوەندییەکی بە ئێمەوە نییە کە ئەو ژەهرە چۆن درووست بووە و ئاسەوارەکانی بە چ شێوەیەک دەبێ.
دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاو کردنەوەی دەنگۆی ئەوەی کە لەپشت ئەو کردەوەیە کەسانی شەخسی بوون و ئامانجیان ئەوە بووە کە بەو کارەیان خۆێندنگەکان ڕابگیرین و نەیانتوانییوە سەرکەوتوو بن و بەڵگە و نیشانەکان ئەوە ڕەت دەکەنەوە و ئێستاش بەتەمان بڵێن ئەگەر خەڵک هەوڵی ئەوە بدەن ئەو دەوڵەتە لەسەر کار لابەن دڵنیا بن ئاکامێکی زۆر لەوەی ئێستا خراپتریان بەسەر دێ.
بۆ سەلماندنی ئەو پیلانە قێزەونانە دەکرێ لەدوای باس کردن لە هێرشە شیمیاییەکانی کۆماری منداڵکووژی ئیسلامی کە تەنیا یەک یا دوو ناوچەی دەرگیر نەکردووە و بەڵکوو ئەو هێرشانە ڕۆژلەگەڵڕۆژ زیاتر دەبێ و هەموو شارەکانی ئێرانی گرتووتەوە و شارە کوردەکانیشی لێ بێبەش نین و نەبوون و هەر لە سەرماوەزەوە تا ئێستا دەیان خوێندنگە ژەهراوی کڕاون و چەندین کەس قووربانی بوون، دەکرێ ئاماژە بە کردەوەیەکی قێزەونی دیکەی کۆماری ئیسلامی بکەین، لە گەڕەکی ٤ و ٥ی تاران سوپا و بەسیج و دەزگا ئەمنیەتیەکانیان چوونەتە خوێندنگەی کچانە و ناچاریان کردوون چاو لە فیلمی پۆڕن بکەن، فیلمی پێوەندی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر دەست بە ناڕەزایەتییەکان بکەنەوە، ئاکامی ئەو شۆڕشە دواتر دەبێتە کۆمەڵگەیەکی لەو چەشنە و ئەو بەڵایەیان بەسەر دێ. ئەو ڕوداوە بەو شێوەیە لە شاری ماشەهری پارێزگای خوزستان ڕوویداوە و بۆتە هۆی ترس و شڵەژان لەنێو کچە خۆێندکارەکان و بەو هۆیە چەندین کچ لە نەخۆشخانەکان کەوتوون.
لێرەدا ئەو پرسیارە درووست دەبێ کۆماری خوێنمژی ئیسلامی بەو هێرش و کردەوانە دەیهەوی چی بڵێ و چی بسەلمێنێ و لە هەموو گرینگتر قوربانییەکانی بۆ تەنیا کچانن؟
ئەگەر بمانهەوێ بە تێڕوانینێکی تر چاو لەو کردەوەیە بکەین دەتوانین چند گریمانەی جیاوزی بۆ بێنین، یەک لەگریمانەکان بە ڕای من ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی باش دەزانێ کۆتا هەناسەکانییەتی و نایهەوێ وا بە سانایی بڕوات و لەسەر کار لاچێ و مەیدان چۆڵ بکا و دەیهەوێ بێگومان گورزێکی توند بوەشێنێ.
وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێ کرا ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران لەلایان ژنان و کچان ئەنجام درا و قوربانییەکی زۆریان لەو پێناوەدا و زۆریان شەهید بوون و زۆریان دەستبەسەر کران بەرچاوترین درووشم کە درا درووشمی (ژن، ژیان، ئازادی) بوو کە نەک لە ئێران بەڵکو هەموو جیهانی گرتەوە ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بڵێین هێرشە شیمیاییەکانی ئەو دواییانە تەنیا ڕووی لە مەدرەسەی کچان کردووە و ئەمجارەش هەر کچانن کە بوونەتە قوربانی ئەو کردەوە قێزەونە.
خاڵێکی تر کە دەکرێ ئاماژەی پێ بکرێ ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بەشۆێن قەیراندا دەگەڕێ و لە قەێراندا گەورە بووە و گەشەی کردووە، درووست کردنی قەیرانی وا دەستکردیش کارێکی ئەستەم نییە بۆیان، ئەوەش پەیامێکی ڕوونی هەیە کە دەڵێ ئەگەر بتانهەوێ دەسەڵات و پۆلیسی ئەو دەوڵەتە لابەن ئەوە هیچ ئەمنیەتێک نامێنێ و ئاوا خۆیان بە پارێزەری گیانی خەڵک دادەێن. هەر لەو کاتەشدا پەیامێکی تری ئەوەیە کە ئەو خەڵکە بهێڵن هەر ئەوان لەسەر کار بن دەنا ئەگەری ئەوە هەیە حکومەتێکی ئیسلامی زۆر تووندرەوتر لە کۆماری ئیسلامی بێتە سەرکار وەک حکومەتی “تاڵەبان” کە تەنانەت ئیزن بە کچان نادا کە لە ماڵ بچنە دەرێ تا ئەوەی بچنە خوێندنگە.