بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی بێلژیک بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتە و کۆمەڵێک ڕێکخراوی بیانی و کوردی کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون، چالاکییەکی بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵکی لێقەوماوی باکوری کوردستان بەڕێوە برد.
ئەم چالاکییە کە بە ناوی ژن ژیان ئازادی بەڕێوە چوو، تایبەت بوو بە دروسکردن و فرۆشتنی بەرهەمە خۆماڵییەکان وەکوو خواردنی کوردەواری .
جێگای ئاماژەیە، چالاکییەکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا و داهاتەکەی پێشکەش بە خەڵکی لێقەوماو و بوومەلەرزەلێدراوی باکوری کوردستان کرا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەوڵی ئەوە بووە گۆشەیەک لە کەلێن و ئازاری کوردستانیان لە باکوری کوردستان پڕ بکاتەوە.