پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی یادی ۷۰ساڵەی دامەزرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزرانی ۷۰ساڵەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بەناوی دەستەی بەڕێوەبەرییەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین.
پرسی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی ئێستا لە دونیادا پرسێکی سەرەکییە و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی لە دابینکردنی یەکسانی و دادپەروەری و بەشداری سیاسی ژنان لەکوردستان گێراوە و بەردەوامی هەوڵەکانیان جێگای دەستخۆشییە.
پیرۆزبێ ئەم یادە پیرۆزە و سەرکەوتووبن.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
11ی دسامبەری2022