ڕووداوەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دان. توندوتیژی و کوشتن و ئازار و ئەزەیەتدانی ژنان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی بەربڵاو و رۆژ نیە ھەواڵی دڵتەزێن لەسەر کوشتن و ئەشکەنجە و ئازاری ژنان لەو وڵاتە نەبیسین و خەڵکی ناوخۆ شاهیدی نەبن. دوێنێ مەریوان و نەغەدە ئەمرۆکە سەقز و ھتد…..
ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز بەدەستی ھێزە سەرکوتگەرەکانی گەشتی ئێرشاد ئازارو ئەشکەنجە دەدرێت و بەداخەوە تووشی جەڵدەی مێشک دەبێت.
بە وتەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی، ژینا لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم لێی دراوە و سەری بە سەختی بریندار بووە. دوای گواستنەوەی بۆ زیندان باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگۆێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران.
مەهسا ناسراو بە ژینا سێ ڕۆژە لە خەستە خانە شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات و هێشتا چارەنووسی مان و نەمانی نادیارە و یەکێک لە سەدان ژنی گەنجە کە بووە بە قوربانی وەحشیگەری هێزەکانی گەشتی ئیرشاد!
بە پێی هەواڵەکان بنەماڵەی ژینا هەڕەشەی هێزە ئەمنییەتییەکانیان لە سەرە کە سەبارەت بەو کارەساتە بێدەنگ بن.
ئێمە کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوانی بواری مافی ژنان، لە دەرەوەی وڵات ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی کاربەدستانی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرانبەر بە ژینا ئەمینی بە توندی مەحکووم دەکەین.
داوا لە خەڵکی ئازا و بوێری شارەکانی کوردستان بەتایبەت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز دەکەین، لە ئاست توندوتیژی بۆ سەر ژنان بێ دەنگ نەبن و پاڵپشت و هاودەنگی بنەماڵەی ژینا بن.
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز!
ھەروەک ئاگادارن بە ھۆی سیاسەتی کۆماری نیگریسی ئیسلامی و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگاکەماندا گیانی کچان و ژنان هەر ڕۆژە لە مەترسیدایە . دەبێت ھەنگاوەکانمان بۆ وشیاری و ئاگا کردنەوەی تاکەکان لە کۆمەڵگادا بەرینتر کەینەوە. خەڵکی بوێر و ماڤ خوازی کوردستان بە کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕێژیمی جەنایەتکار و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن و بێنە سەر شەقامەکان. هەروەها داوامان لە رێکخراو و لایەن و حیزبە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان ئەوەیە بە ڕاگەیاندن و کاری رێکخستن لە ناوخۆ ، یارمەتیدەری خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی کوردستان بن.
ژینا و شلێر، یەکەمین قوربانی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری پەتو سێدارەی ئیسلامی نەبوون، بۆیە ئەرکی هەموومانە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵات و سیستەمی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێبکۆشین و هەڵوێستمان هەبێ.
ئێمە داوا لە ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان دەکەین کە پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، بە واژۆی ئەم بەیانیەی ئێمە دەر ببڕن.
کۆمەڵێک لە ژنانی یەکسانیخواز و چالاکی بواری مافی ژنانی کوردستان/لە دەرەوەی وڵات
١- کوێستان داودی
٢- فەریبا ڕەشیدی
٣- لەیلا سۆفی سوڵتانی
٤- شەوبۆ مۆرادی
٥- لاولاو نادرپوور
٦- ڕۆژین دولبەر
٧- سۆلماز دروودی
٨- کوێستان فتوحی
٩- سنوور حەنیفی پوور
١٠- سەدری فەتاح پووریان
١١-فەوزیە عەلیالی
١٢- شەهناز شەهلایی
١٣- ژیان خۆش پەیام
١٤- نەهیە خۆشکەلام
١٥-مەهین شۆکرۆلاپوور
١٦ -لەیلا دیوبەند
١٧- سەرگوڵ خودایار
١٨- جمیلە رحیمی
١٩- ناهید بهمنی
٢٠- دلیلە سلیمی زند
٢١- کەوسەر فەتاحی
٢٢- تەڵا خۆشکلام
٢٣- سروە زند
٢٤- سوهەیلا بابەک
٢٥- خەدیجە حسن پور
٢٦- کژال بلوری
٢٧- ماپارە رەزایی
٢٨- هاجر هاشمیان
٢٩- شیلان بوکانی
٣٠- کەوسەر فەتاحی
٣١-دڵنیا ڕەحیمزادە
٣٢- بهناز مازوجی
٣٣- بەهار حسەینی
٣٤- گوڵاڵە هومایون
٣٥- حەلیمە بەرزنجی
٣٦- شەهلا دەباغی
٣٧- سەنا پیرخێران
٣٨- گوڵباغ سەلیمی
٣٩-گەلاوێژ موستەفا پوور
٤٠- سورەیا ساتووری
٤١- ئارێز موحەمەدی
٤٢- ئەسمەر گەوهەری
٤٣- کوێستان گادانی
٤٤- فەوریە ئەردەڵان
٤٥- هانا وریا
٤٦- خەیاڵ فتوحی
٤٧-شیلان سالحی
٤٨- ماپەرەی قەرەگوڵی
٤٩- فریدە قبادی
٥٠- گەلاوێژ رۆستەمی
٥١- خەیاڵ قادری
٥٢- فەریبا محەممەدی
٥٣- پڕشنگ محەممەدی
٥٤- شنۆمێهرپەروەر
٥٥- گوڵێ پەریزادی
٥٦- چیمەن جەوانروودی
٥٧- گوڵڕوخ قوبادی
٥٨- سنبل سادق وەزیری
٥٩- شادی مەزهەرپور
٦٠-شاهۆ فەرازمند
٦١- ئارەزوو نەعلی
٦٢- یەحیا دەوەنداری
٦٣- گەلاوێژ حەسەنزادە
٦٤- چنوور مێهرپەروەر
٦٥- بەهار گەوهەر
٦٦- کەریم ئەڵلا وەیسی
٦٧- ئازاد مستۆفی
٦٨- فەرزاد شەریفی
٦٩- شەهێن مورتەزازادە
٧٠- عەلا سەلاحیان
٧١- خالید محەممەدزادە
٧٢-سورەییا پەیرەوان
۷۳ـ پەروین شەکووری
٧٤- زیبا ئەحمەدی
٧٥- لەتیفە جەباری
۷٦ـ فەریبا وەیسی
۷۷ـ جەمیلە قادری
۷۸ـ لیمو بایزیدزادە
۷۹ـ شەماڵ ساموئلسون
٨٠- سۆما نەبەوی
٨١- گوڵاڵە پیشنماز
٨٢- مەعسومە شافعی
٨٣- ناهید موکری
٨٤- کاوە پەیرەوان
٨٥ -سەرگوڵ میرزایی
٨٦- نەمام زەڕین فام
٨٧- ئارەزوو حیسامی
٨٨ فروغ رەسووڵپوور
٨٩- فایەق لالە
٩٠- بێهروز مەلەکشا
۹١ـ سەیران نەخشین
٩٢- ناسک نەسیری
٩٣- شلێر قادری
٩٤- هەتاو عەبدوڵاهی
٩٥- خەجیج قادرپوور
٩٦- ئارەزوو عەزیمی
٩٧- شەیدا فەلاحەت
٩٨- پرشنگ موحەمەدی
٩٩- ئارام مودەرەسی
١٠٠- عەلی خۆشنمەک
١٠١- رەزا کەعبی
١٠٢- شیوا عاملی راد
١٠٣- پەیام حوسەیی
١٠٤- سەعید ئاقایی
١٠٥- جهانگیر وریانی
١٠٦- ئەحمەد شەریفی
١٠٧- ئیبراهیم کۆنه پۆشی
١٠٨- پەرویز رەشیدی
١٠٩- حوسێن بەخشی
١١٠- فاروق مودەرسی
١١١- ناهید حسینی
١١٢- هادی رەسووڵزادە
١١٣- حاجی ئازاد
١١٤- برایم جەهانگیری
١١٥- فەرید لەتیفی
١١٦- شاسوار رەحمانی
١١٧- مێهدی مێهرپەروەر
١١٨- لەیلا موحەمەدی
١١٩- لەتیفە موحەممەدی
١٢٠- نیما بنی بەشەر
١٢١- مریەم بەهمەنی
١٢٢- حەیات خەازی
١٢٣- عەلی داوداوە
١٢٤- عەزیز عەزیزی
١٢٥- ئاکۆ ئەردەڵان
١٢٦- کاروان ئیوەری
١٢٧ ناسر سوبحانی
١٢٨- بێهروز لوتفی
١٢٩- ئازاد کەریمی
١٣٠- ئاسۆ موحەمەدی
١٣١- بەیان موراد خانی
١٣٢- بەختیار اتابک
١٣٣- کەریم ئیلخانی
١٣٤- سەیران بایەزید حوسەینی
۱۳٥ـ پەخشان ئەحمەدی
۱۳٦ـ کوێستان عومەرزادە
١٣٧- مستەفا ڕۆژهەلات
١٣٨- بەفرین تالانە
١٣٩- تەرزە نووری هەورامی
١٤٠- فروزان فەزلی
١٤١- موژگان پەریزادە
١٤٢- شەهلا یار
١٤٣- سوهەیلا تورکیە
١٤٤- شیوا ساعێدی
١٤٥- تریفە فاتحی
١٤٦- نیشتمان محەممەد پوور
١٤٧- توبا کەمانگەر
١٤٨- پەروین مورادی
١٤٩- زێنەب ئیلخانیزادە
١٥٠- مەستوورە سوڵتانی
۱٥۱ـ عەتا سەقزی
۱٥۲ رێبوار رەشید
۱٥۳ـ فایزە ساڵحی
۱٥٤ـ مینو میرانی
۱٥٥ـ کانی شایەتی
۱٥٦ـ جمیلە نەقیب
۱٥۷ـ ئەحمەد باب
۱٥۸ـ سامان ریشە ساحێب
۱٥۹ـ گەڵاڕێزان شەریفی
۱٦٠ـ حشمەت مستەفا سوڵتانی
۱٦۱ـ شکۆفە قوبادی
۱٦۲ـ گەلاوێژ عەبدیکانی
۱٦۳ـ ئازەر فەریدی
۱٦٤ـ ماپارە حوسێنی
۱٦٥ـ شەهلا قادری
۱٦۷ـ ئەمیر بابا میری
۱٦۸ـ سیروان فروتن
۱٦۹ـ هەژیر نینا
۱۷٠ـ ئارام عەزیزی
۱۷۱ـ حەسەن قادر
۱۷۲ـ کامەران کەمال
۱۷۳ـ گوڵێ خورەمی
۱۷٤ـ بەهار ڕۆستەمی تەوریوەری
۱۷٥ـ ئەسعەد دروودی
۱۷٦ـ موزەفەر رەوشەنی
۱۷۷ـ شەهپەر جیهانی
178- شەیدا یوسفپوور
۱۷۹ـ سیروان محەممەد مورادی
۱۸٠ـ شهناز سنە
۱۸۱ـ مەلەک دارابی
۱۸۲ـ بەهیه حەیدەری
۱۸۳ـ کوێستان بابایی
۱۸٤ـ نامدار سەفەری
۱۸٥ـ بەهمەن کەریمی
۱۸٦ـ توبا ئەلیاسی
۱۸۷ـ شەرمین بوزارسلان
۱۸۸ـ فەرزانە رەزەوی
۱۸۹ـ رەشید ئەحمەدی
۱۹٠ـ مینا لبادی
۱۹۱ـ عەلا سەلاحیان
۱۹۲ـ رووپاک مورادرەسولی
۱۹۳ـ لەیلا عەلیار
۱۹٤ـ چنوور فتوحی
۱۹٥ـ نازیلێ حلیمە حەسەن
۱۹٦ـ سورەیا فەلاح
۱۹۷ـ مریەم سولتانی
۱۹۸ـ ئەحمەد مورتەزایی
۱۹۹ـ نیگار میسری
۲٠٠ـ پەریزاد مرادی
۲٠۱ حەنیفە پارسا
۲٠۲ـ جەمیلە ئەنوەری
۲٠۳ـ فەریبا لوتفی
۲٠٤ـ شەهێن شەهلایی
۲٠٥ـ روئیا حوسینی
۲٠٦ حسین ئازەری
۲٠۷ـ شەهێن بایزید پوور
۲٠۸ـ کەریم دانشیار
۲٠۹ـ فەریدە قادری
۲۱٠ـ ئەحمەد بازگر
۲۱۱ـ قادر وریا
۲۱۲ـ پەروین شافعی
۲۱۳ـ سەنا علوان
۲۱٤ـ لیلا سەییاد
۲۱٥ـ سەدق ئەحمەدی
۲۱٦ـ بێری ئەحمەدی
۲۱۷ـ نیشتمان محەممەد پوور
۲۱۸ـ گولزار عەلی
۲۱۹ـ جینا توتاغاجی
۲۲٠ـ کوردیا سنە
۲۲۱ـ سوهیلا روحانی
۲۲۲ـ مەریم ئەفراسیاب پوور
۲۲۳ـ تاهیر خەبات
۲۲٤ـ مینو میرانی
۲۲٥ـ توران ئەوین
۲۲٦ـ فەرشید سالەحی
۲۲۷ـ عارف حوسینی
۲۲۸ـ ویدا نعمتیان
۲۲۹ـ ئیبراهیم حسن زادە
۲۳٠ـ فەریشتە پورقباد
۲۳۱ـ ئەسعەد سلیمانی
۲۳۲ـ رەشید محمودیان
۲۳۳ـ ئەرسلان سادقی
۲۲٤ مەهین علی مرادی
۲۲٥_فرمێسک سەییدی
۲۲٦ـ کاوە فتوحی
۲۲۷ـ نازی عەلیدوست
۲۲۸ـ ئەسمەر عەبباسی
۲۲۹ـ گەشین سۆهرابزادە
۲۳٠ـ مەحبووبە رەحیمی