ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٦ی مارس، شەو ئاهەنگێک لەلایەن کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەندامان و دۆستانی ئەو ڕێکخراوەیە پێکهێنرا.
سەرەتای بەرنامە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن خاتوو “فریشتە عەباسی” بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرهاتن و پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە بەشداربووان کرا و بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعر و پارچە پەخشان بەرنامە دەستی پێکرد.
لە بڕگەی یەکەمی بەرنامەکەدا، هاوڕێ عەلی فەتحی، مێژووناس ، وەرگێڕ و نووسەر، بە وردی باسێکی لەسەر بۆنە کوردەوارییەکان، بەتایبەت جێژنی نەورۆز پێشکەش کرد کە بوو بە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی بەشداربووان.
پاشان هاوڕێ لەتیفە جەباری، بەرپرسی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی بۆ پێکهێنانی ئەو شەوئاهەنگە و پیرۆزبایی جێژنی نەوڕۆز، بە کورتی باسی لە بارودۆخی ئەو ژن و لاوانە کرد کە لە دوای پیرۆز کردنی جێژنی نەورۆز بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن ڕژێمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لە ئێستادا داهاتوویان ناڕوونە.
لە بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکەدا
پاش خواردنی نانی ئێوارە، تاکوو درەنگانی شەو ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەرکێی کوردی ڕازێندرایەوە.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان