سەردانی هەیئەتێکی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆمسیۆنی ناوەندی ژنانی پارتی ماف و ئازادی “هاک-پار” لە شاری هەولێر.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی لە ٢٠٢٥/٤/١٤ی زاینی هەیئەتێکی یەکیەتی ژنان کە پێکهاتبوو لە خاتوو “شنە دروودگەر” سکرتێری ڕێکخراو و هەریەکە لە بەرێزان خاتوو شلێر مەحموودی و ئێران ڕەشیدی ئەندامانی بەڕێوەبەری رێکخراو، سەردانی کۆمسیۆنی ژنانی “هاک-پار”یان کرد لە شاری هەولێر و لە لایەن ئەندامانی کۆمسیۆنەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
سەرەتا خاتوو “بێرین ئێرن” باسێکی لە سەر خەبات و تێکۆشانی کۆمسیۆنی ژنان کرد لە چوارچێوەی حیزبەکەیان لە باکووری کوردستان.
پاشان خاتوو “شنە دروودگەر” سکرتێری ڕێکخراو باسێکی لە سەر مێژووی تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئێستا کرد و جەختی لە سەر پێگە و خەباتی ژنان کردەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی بە خەباتی نوێی ژنان ناودێر کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران رێکخراوە.
لە درێژەی دانیشتەکەدا باسێک لەسەر ئەرکی ژنان وەک دایک و پرسی زمانی دایکی و کۆمەڵێک پرسی دیکە تاوتوێ کران.