ئەورۆ شەممە رێكەوتی ٢٠١٨/٠٢/١٧ یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی نوێی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان سوئێد بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی ھەڵبژێردراو لە كۆنفرانس بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیە دا دوای راوێژ و قسە كردن ھاورێی بەرێز دوكتور سۆزان فەتحی وەك بەرپرسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە سوئێد ھەڵبژێردرا و ئەرك و بەرپرسایەتیەكان بە شێوەی خوارەوە دیاری كران:
١- سۆزان فەتحی: بەرپرسی گشتی
٢- موژدە عەزیزی: بەرپرسی ماڵی
٣- شلێر حەسەنپوور: بەرپرسی تەشكیلات ھاوكار( خەجیج حەبیبی و شیلان ساڵحی)
٤- سنوور حوسەینی: سكرتێرارە
٥- نێدا شاھبازی: بەرپرسی پێوەندیەكان و بەرنامەو پڕۆژە
٦- سكاڵا حەكیمزادە: بەرپرسی كارو چالاكییەكان ھاوكار( شیلان ساڵحی و خەجیج حەبیبی)
٧- چنوور فتووحی: بەرپرسی راگەیاندن
كۆمیتەی بەرێوبەری جیا لە تەقسیمی كار یەكەم چالاكی خۆی دیاری كرد، ھەوڵدەدەین لە ڕۆژانی داھاتوو دا زانیاری زیاتر لە سەر ئەو بەشە بڵاو بكەینەوە.
كۆمیتەی بەڕێوەبەری یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان سوئێد