دایکی میلینا
کامیان خەتابارن؟ کێ هەیە ئەو تاوانە وەخۆ بگرێ تاوانیک کە هەرگیز قەرەبوو نابێتەوە باوکێک کە لە ڕیزی تاوانبارەکانە و دیار نییە ج ڕۆڵیکی بووە یان دایکێک کە بی ئەوەی بیر لە داهاتووی ئەو منداڵە بکاتەوە بەو شێوەیە وێڵی کردووە و یان باشتر وایە بڵێین بەجێی هێشتووە.
هەموو مرۆڤێک بەبینینی وێنە و ڤیدیوکانی ئەم ویانی بچووک و بێتاوان لە ناخی دڵێوە هەست بە ئازار دەکا و، دروونی دەهەژێ و فرمێسکی لەچاویان دەڕژێ. نیانێک کە نەرم و نیانی منداڵانەی لەبر کرا و وا دڕندانە و زبر ئازار درا هەتا گیانی لێ هەستێندرا.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەڵدەدەیەوە هەر کامیان بە شێوازێن باس لەو کارەساتە دەکەن یەک دەڵی بەهۆی ئازاری جنسی و بێبەش بوون لە ئاگاداری دایکانە ونەبوونی دایکی گیانی لە دەست دا. و یەک دەڵێ باوکی ئاگاداری نەبووە و یەکی دیکە شتێکی دیکە دەڵی، بەڵام بەڕاستی تاوانبار کێیە و کێ بەرپرسی ئەو کارەساتەیە، نیان بە چ تاوانێک مرد؟ من پێم باشە بڵیم ئایا نیان بە چ تاوانێک هاتبووە ئەو دنیایە؟ ئەو دنیایەی جێگەی نیانی تێدا نەبوو، چونکە بە باوەڕی من منداڵیک کە دایک و بابی نابەرپرسی بوو هاتنە دنیای هەڵەیە، منداڵێک کە بۆ ئەوەی ڕۆژێکی خۆش لەلای لانیکەم یەکێک لە دایک یان باوکی بەسەر بەرێ هەموو کات هەناسەیەکی سارد هەڵکێشێ هاتنە دنیای هەڵەیە بۆیە دەڵێم بریا هەرگیز نیان نەهاتبایەتە دنیا.
دیارە ئەو کەسانەی کە بەو شێوە درندانە ئەم کچه بچووکەیان ئازار دا دەبێت بە تووندترین شێوە سزا بدرێن. بەڵام بڵێی چه سزایک شایانی ئەوانە بێت کە بەخۆیان ئەڵێن مرۆڤ و هیچ هەستێکی مرۆڤانەیان تێدا نییە. ئەگەر خۆمان بە مرۆڤ بزانین دەبێت شەرم لەو هەڵسووکەوتانە بکێن کە بەرامبەر بەو مندالە بێتاوانانە ئەنجام دەدرێت. دەبێ لۆمەی ئەو دایکانە بکین کە بە بچووکترین کێشە و بە دووبارە کردنەوەی “ژیان یکجارە، تکرار نابێتەوە دەبێت خۆمان خۆش بوێت”. بێ ئەوی مانای بزانن، منداڵەکەیان بەجێدەهێڵن و باری برپرسیاریەتی دایکانەیان لەسەر ئەستۆی خۆیان لادەبەن و دەبنە هۆی ئەو شێوە کارەساتانە.
لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە کۆمڵگەی ئێمەدا بنەماڵە زۆر گرنگی پێدراوە. بنەماڵە تاکە پناەگایکە بۆ ئەمنیتی مندالان و ئارامشی ڕوح و ڕەوانیان، بۆ ڕاگرتنی ئەو کولتور و یاسا جوانە زۆرشت هەیە دەبێ فێر بین بە تایبەت دایک و باوکەکان. کە ئەرکیان قوورسترە و دەبێت هەوڵ بدەن بە جۆانترین و ناسکترین شێوە مندالەکانیان بپارێزن و پەروەردەیان بکەن. با ئیجازە بەخۆمان نەدەین خۆپرستی ئێمە ببێتە هۆی قووربانی بوونی مندالەکانمان. دایک بوون واتە مێهرەبانی، دڵسۆزی، خۆبەخت کردن، جۆانترین هەست، گەورترین عەشق، باوک بوون یانی پشت، پەنا، باوک هەمووکات وەک کێوێک وایە کە منداڵ پشتی پێ دەبەستێ ئەگەر ئامادەی ئەوجوورە هەستانە نین با نەهێلین منداڵمان بێت. ئەگەر نا دەبێت ئەوانمان لە خۆمان خۆشتر بوێت و لەگەڵ هەموو چرکەکانی ژیانیان بژین. دەبێت تا گەیشتنی ئازار و سەختی بە سنووری ئیسک بیانپارێزین.
هەڵبەت لە بەرامبەر ئەو دایک و باوکانەی که بە داخەوە ئەرکی دایک باوکانەیان لە ئەستۆ نگرتووە، و رووح و رەوانێکی دروستیان نییە و حالەتی سادیسمیان هەیە مرۆڤ زمانی لە گۆ نایا.
زۆربەی کاتەکانیش دایکەکان لەلایەن بنەماڵەی خۆیان و زۆر جاریش باوکی منداڵەکەی محکووم بە نەدیتنی منداڵ و دوور بوونی دەبن، و ڕووداوی ئاوا ناخهەژێن دەخوڵقێ.
دیارە زۆرتر ناوی دایکم هێناوە چونکە خۆم دایکم و لەوانەیە هەستێکی دایکانە وام لێ بکا، ئێمە لێرە دا ناتوانین بڵێن هەر دایکەکان تاوان بارن. نخێر باوکانیش تاوانیان هەیە. بڵێ باوک یانی پشت و پناە ، پاڵپشتی هەموو درد و ئازارکانی منداڵ، بەڵام بە دیتنی ئەو جورە هەڵسووکەوتانە وشەی باوکیش مانای خۆی لەدەست دەدات، بەداخەوە لە یاسای کۆماری ئیسلامی دا زیاتر دوای جیابوونەوەی دایک و باوک باری مادی لە نەزەر دەگیریت و مندال دەدرێت بە باوک. بەڵام جوانتر ئەوەیە باری سڵامەتی دەروونی کەسەکە لەبەرچاو بگیرێت و منداڵ بدرێت بەو کەسەی سلاحیەتی زیاتری هەیە یان لانیکەم ئەگەر هیچ کام لەوان شیاوی سەرپەرستی ئەو منداڵەیان نییە بدرێ بە خزمێکی ئەمین و باشی، یان ئەگەر هەر نەشکرا دەوڵەت خۆی بەرعۆدەی ئەو منداڵە بی. کە ئەگەر وابایە ئێستا نیان زیندوو بوو.
بۆ نیان و نیانەکان.