یای کوبرا عەزیمی، ماموستا و چالاکی کۆمەڵایەتی و ژنان لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد، ئەمڕۆ ٤/۲۱ لە ستوکهۆڵمی پێتەختی سوئێد، لە تەمەنی ۹٤ ساڵیدا، چاوەکانی بۆ هەمیشە لەسەر یەک دانا و ماڵ ئاوایی لە ژیان و خزم و دۆستانی کرد.
کوبرا خانم یەکێک لە خانمە چالاک و ناسراوەکانی سەردەمی کۆمار بوو کە بە دەیان وتار و بابەتی لە ڕۆژنامەی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە و هەوڵێکی زۆری بۆ پێگەیاندن و دەرخستنی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگای ئەوکاتدا داوە، لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا کە بۆ ژنان گیراوە وتاری پێشکەش کردووە و سەرەڕای ئەرکی مامۆستایەتی منداڵان، ئەرکی مامۆستایەتی گەورەساڵانی بۆ ژنان وەئەستۆ گرتبوو و بێ پسانەوە بۆ پێگەیاندن و وشیار کردنەوەی ژنان لەو سەردەمەدا تێدەکۆشی.
هەر بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزمان و دۆستانی، بەتایبەت سیمین خانمی کچی و عەشرەت خانمی خوشکی دەکەین. هیوادارین دوا خەمتان بێت.
یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان- سوئێد