بەداخەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا حاجی ئامینە مەرەسەنە دایکی کاک محەممەد پەشێو و پووری کاک کاروخ مەرەسەنە کۆچی دوایی کرد.
یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان وێرای بەداخبوون بۆ لە دەستدانی ئەو دایكە دڵسۆزە بە ناوی گشت ئەندامانی رێكخراوەی یەكیەتیی ژنان سەرەخۆشی لە ھەر دوو بنەماڵەی بەریزی مەرەسەنە و سلێمانپوور دەكا و ئاواتەخوازین رووح و ڕەوانی دایە ئامینە شاد و ئازیزانی دیكەی بنەماڵە تەمەن درێژ و ساغ و تەندورووست بن.
یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان-سوئێد