ڕۆژی هەینی 19ی خەزەلوەر خاتو “هاجەر ڕەسووڵی” خەڵکی گوندی داشخانەی شاروێران سەر بە شاری مەهاباد لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد خاتوو هاجەر ئەندامێکی لە مێژینەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە کۆمیتە شارستانی شاروێراندا خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا کردووە ناو براو هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێباز و ئارمانەکانی حزبی دموکرات مایەوە شایانی باسە کە کچێکی خاتوو هاجەر بە ناوی “مەحبووبە باعێزەت” ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەو ساڵانێکە لەو ڕێکخراوە دا چالاکی دەکا.
لەلایەن ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خاتوو مەحبووبە باعێزەت و بنەماڵەی ڕەسوڵی دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین
21ی خەزڵەوەری1402 هەتاوی
ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران