رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی جولای ٢٠١٩ کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئورێبرو بە هاوکاری کۆمیتەی حیزب لەو شارە چالاکییەكی یەک رۆژەی هاوینیان بۆ ئەندامانی ئەو شارە بەڕێوە برد.
كاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانی ٥٢ کەس لە ئەندامانی یەکیەتی ژنان و بنەماڵەکانیان بەرەو سکارا سۆممارلەند كە یاریگایەكی گشتیە وەڕێ كەوتن و بەسەر یەكەوە رۆژێكی خۆش و پڕ بیرەوەریان تا ئێوارە بەسەر برد و چێژیان لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ئەو یاریگایە وەرگرت و كاتژمێر ١٨ بە دڵخۆشی و سڵامەتی بەرەو شوێنی ژیانیان گەڕانەوە.
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان كۆمیتە
ئورێبرو