رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦-٠٢-٢٠١٧ کۆمیتەی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوی کۆنفرانسی ٢٠١٧ ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەسوئێد یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ستۆکهۆڵم پێک هێنا.
سەرەتا ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان چاویان بە یەکێک لە بەرپرسانی ئابێ ئێف بەناوی خاتوو جێنی آندێرسۆن کەوت. لەو دانیشتنە دا ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری باسیان لە کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد کرد و لە سەر شێوەی کارو چالاکییەکانی خۆێان زانیاریان دا بە خاتوو جێنی و هەروەها جێنی،ش بە نۆبەی خۆی هێندێ خاڵی پێویستی سەبارەت بە کاری رێکخراوەی باس کردن و هاوکات هەردوو لا بڕیاریان دا کە لە داهاتوو دا هاوکاری یەکتر بکەن. شایانی باسە ئەو کۆبوونەوە زیاتر لە ٢ کاتژمێری خایاند.
کاتژمێر ١٣:٣٠ ی دوا نیوەرۆی ئەو رۆژە، کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی دابەش کردنی بەرپرسایەتییەکان و دارشتنی بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠١٧ یەکیەتیی ژنان دەست پێکرد.
دوای ئەوەی ئەرک و بەرپرسایەتیەکان دەستنیشان کران، هەر کام لە هاوڕێیان پێشنیاری خۆیان باس کرد و دوای شرۆڤە و قسە کردن لە سەر خاڵەکان، پاشان بڕیاری گشتی لەسەر ئاییننامە و بەرنامەی کار ساڵی ٢٠١٧ درا بۆ جێبەجێکردنیان. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆبوونەوەکە تا کاتژمێر ١٧ی ئێوارەی خایاند.
بەڕێزان کار و بەرپرسایەتیەکان بەو شێوەیە کە لە خوارەوە هاتووە:
١- بەرپرسی گشتی : کوێستان بابایی
٢- سکرتێرارە: تریفە حوسێنی
٣- بەرپرسی بەرنامە و پرۆژە: سۆزان فەتحی
٤- بەرپرسی ماڵی: نێدا شاهبازی
٥- بەرپرسی راگەیاندن: شلێر حەسەنپوور
٦- بەرپرسی تەشکیلات: لەیلا محەممەدی هاوکار نەرمین قادری
٧- بەرپرسی پێوەندیەکانی نێوخۆ: کانی ڕاد هاوکار لەیلا رەستگار
کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان- سوئێد