شهرام حمیدزادە
دوای سەرهەلدانی شورشی ژینا و وەلەزەکەوتنی کوشکی دیکتاتوری ڕێژیمی مروڤکوژی کوماری ئیسلامی، ئەو ڕێژیمە وەخۆ کەوت و بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی ئەو شورشە و لابردنی سەرنجەکان لەسەر ئەم شورشە گشتگیرەی گەلانی ئیران بۆ ئەم مەبەستەش کەلکی لە حەماس وەرگرت بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل لە رێکەوتی 7ی ئۆکتوبەری 2023 دا بۆ ئەوەی سەرەنجەکان بکەونە سەر شەری حەماس ئیسرائیل لە نێوخۆی وڵات دوورکەوێتەوە.
دەکرێ لایەنی بەرامبەریش وەک ئیسرائیل و ئامریکا لەو پیلانە ئاگادار بن چونکە لە دەستپێکی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل زۆربەی شرۆڤەکاران پێیان سەیر بوو لە هێرشێکی ئاوا دا دەزگای موساد لێ بێخەبەر بێت.
بەڵام هۆکاری کوشتنی ئیسماعیل هەنییە.
ئیسماعیل هەنییە بە هۆی کوشتنی زیاتر لە 60کەس لە بنەمالەی خوی بە دەستی ئیسرائیل بە هیچ مەرجێک ئامادە نەبوو بۆ ئازاد کردنی بارمتەکانی لە دەستی حەماس، لە راستیدا دەتوانین بڵێین ببووە بە کوسپ لە سەر پرۆسەی ئاگربەست.
بۆ ئەوەی پروسەی ئاگربەست سەر بگرێت و پێویست بوو هەنییە لە سەر رێگا هەلگیرابا، ئەگەر ئاگر بەست نەکرێت ترسی ئەوە هەبوو شەرەکە گەورە بێت بەرۆکی ئیرانیش بگرێت بۆ پێشگیری لەو شەرە و تێوەگلانی ئیران، کوشتنی ئیسماعیل هەنییەیی (سونی مەزهەب) ئاسانترین رێگا بوو بۆ ئیران بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی و تێوەنەگلانی لە شەڕێک کە کە لەسەرەتادا دۆڕانی ئیرانی پێوە دیار بوو، هەر بۆیە هێنانی هەنییە بۆ ئیران و کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە ناو جەرگەی تهران دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە بۆ ماوەێک دوورکەوتنەوەی ئیران لەو کات و ساتەدا لە شەڕێکی هەمەلایانە ئاسانترین و کەم خەرجترین رێگا بوو بۆ ئیران و هاوبیرانی.
زۆر کەس پێیان وایە بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە ئەو شەرە لە ناوچەکەدا بەربلاوتر دەبێت من وا بیر ناکەمەوە، بەڵکوو من پێموایە بۆ ماوەێک لایەنەکان هەرەشەو گورەشە لە یەکتر دەکەن دواتر تۆزی کوشتنی هەنییە کەم دەبێتەوە.
دوای نیشتنەوەی تەپ و توزی هەڕەشە و گوڕەشەکان ئەوجا داوای ئاگربەست دەکرێ و بە ئازدکردنی بارمتەکان ئاگربەستیش سەر دەکەوێ ئیرانیش دور دەکەوێت لەو شەرە.
بەڵام ئەوە کۆتایی کارەکە نابێت بۆ ئیران و هاوبیرانی، لە پەیوەندیە تێلفونیەکەی نێوان ماکرون سەروکی فرانسە لە گەل پزشکیان سەروک کوماری تازە دیاریکراوی ئیران دەرخەری ئەو راستیەن.
نوسینی شهرام حمیدزادە