ئا: تریفە فاتیحی
خانمە شاعیری جوان نووسی نیشتمان خاتوو «حەمیدە بینەندە» هۆنە ، لە ساڵی 1354هەتاوی لە شاری سنەی سەربەرز چاوی بە دونیا هەڵێناوە.
لە مناڵییەوە خولیای خوێندن و نووسین دەبێ، بەڵام بە هۆی هێندێک کێشەو گرفتەوە ناتوانێ زوو دەست بە کار ببێ، دواتر و دوای ساڵانێک دابڕان لە خوێندن دوبارە دەست دەکاتەوە بە خوێندن و قۆناغاکانی خوێندن درێژە پێدەدا تا دەگاتە قۆناغی زانکۆ و لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەشی یاسا دەخوێنێ .
سەرەتا بە زمانی فارسی نووسین دەست پێدەکاو بەرهەمەکانی لە پێش ژمارە ڕۆژنامەی ئاویەر لە ساڵانی 70ی هەتاویدا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی 1394ی هەتاوی و لەشاری مەریوان لە ژێر چاودێڕی مامۆستاگەلێکی وەک
« موحەمەدسدیق کەریمی ، ئەیووب حەقبین ، نەرگس حسەینی ، عەتاوەلەدی، عەزیزناسری و ڕەخنەگری بە توانا ئەیووب مەحموودزادە» لە کومیتەی شێعری مەریوان دا بە شێوەی جدی نووسین بە زمانی ڕەوای خۆی دەست پێدەکا.
لە چەندین ئێوارە شێعری ناوخۆی پارێزگا و کرماشان و پاوەدا بەشداری کردووە.
ئێوارە شێعرەکانی وەک «ئێوارەی پاییز ، پەلکەدێرەکان ، پلوورەوارانی ڕەنگەکان، دەلاقانە ، لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە، ساڕێژی زامی سەردەشت» بەشداری کردووەو بەرهەمی ئاراستە کردووە.
چەندین وتار و شێعری کوردی لە ڕۆژنامەی سیروان، دەنگی کوردستان، پێنووس و لە مانگنامەی باژێڕی مەریون دا لە چاپ دراوە. جگە لە شێعر کاری وەرگێڕانیش دەکاو ، کۆمەڵێک لە کورتە چێرۆکەکانی « جەلال ئال ئەحمەد» وەک « بچەی مردم، زن زیادی..» و کورتە چیرۆکی « پیاوە چکۆلەکان بەرهەمی محموود دەڵەتابادی» .
شێعرگەلێک کە ناخ و هەستی وروژاندووبێ و ژانێکی ژنانەیان تێدا بووبێ لە فاسی بۆ کوردی، لە کوردی بۆ فارسی وەریگێڕاون، چەندین نامیلکە و وتاری ورگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و پێچەوانە،
هەروەها کتێبی «مەملەکەتی ئەوین» ی دوکتور عادڵ شێخانی بە هاوکاری خاتوو «نەرگس حسەینی» وەگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی، چەندین دانە لە جوانکارییە ئەدەبییەکانی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.
زۆرینەی شێعرەکانی خاتوو حەمیدە کورتە شێعرەن وەک خۆی وتەنی ئەو چێژەی وشە و ڕستەی کورت پێی ئەبەخشێت لە شێعری بڵند دا بە دی ناکات . وا بیر ئەکاتەوە ڕستەی کورت کاریگەرییەکی زۆرتری لە سەر هزری مرۆڤ هەیە، شایەت بە هۆی ژیانی ئیلیکترونیکی و فەزای مەجازیەوە بێت کەئاوا بیر ئەکاتەوە.
خاتوو حەمیدە ماوەی چەندین ساڵ لە نەخۆشخانەی «بووعەلی « مەریوان و « بێعسەتی « سنەدا لە بەشی مناڵبوون دا کاری کردووە، ڕەنگە هەر ئەوەش هۆکار بووبێ کە زیاتر بچێتە ناخی ئازارەکانی ژنان چون شێعرەکانی هەڵقوڵاوێکی تەواو لە ئازارکانی ژنانەن.
هەرچەن لە سەر ئەو بڕوایە کە شێعر زۆر خزەو خۆی نادات بە دەستەوە، بۆ چاپی بەرهەمەکانی دڵی خۆی ڕازی نەدەکرد، بڕێ هۆکار و سڕانەوەی زوورینەی بەرهەمەکانی لە سەر کامپیوتر و گووشیی موبایلەوە بەو قەناعەتە گەیشتووە
کۆی ئەو ئازار و برینانەی کە تا سەرئێسقان هەستی کردوون و ژیانی کردووە لە دڵی شە و ڕستەدا هەڵیڕشتووە ببێت بە کتێبک و بڕیارە بە زووترین کات چاپ بکرێ.
هەروەها، کۆی ئەو شێعر و چیرۆکانەی کە وەرگێڕانی بۆ کردوون لە دوو کتێبدا ئامادەی چاپن.
هیوای سەرکەوتن بۆخاتوو حەمیدە بینەندە و هەموو شاعیرانی دەروەستی نیشتمانمان.