بێگومان هەر کەسێک تا ڕادەیەک گوێبیستی موسیقای کوردی بێ، ناوی هونەرمەند ناسر ڕەزازی بیستووە و لەگەڵ شاکارە هونەرییەکانی ئاشنایی هەیە، ڕەزازی وەک ناسنامەی موسیقای کوردی کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیندووکردنەوە و گڕوتین بەخشین بە موسیقای کوردی هەبووە و جگە لە هونەر وپەرەپێدان بە موسیقای ڕەسەنی کوردی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان گێڕاوە بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوڕدانەوە لە کارنامەی هونەری ئەم کەسایەتییە سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن کە ڕەزازی یەکێک لەو هونەرمەندانەیە کە دوای هونەرمەندانی وەک: زیرەک، ماملێ موسیقای کوردی بە لووتکە گەیاندووە واتا تەواوکەری ئەو تابلۆوە هونەرییە کە پێ دەڵێن: هونەری ڕەسەنی کوردی و بەم کارە هەستی باوڕ بەخۆبوونی بەهەرتاکێکی کورد بەخشی.
بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە جێگای باسە ئەوەیە کە ڕۆڵی ڕەزازی لە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی ڕۆژهەڵاتدا چی بووە؟
چەندە کاریگەر بووە لەسەر بزواندنی هەستی لاوان و هاتنیان بۆ نێو ڕیزەکانی شۆڕش؟
هونەرمەند ناسر ڕەزازی هەر لە تەمەنی لاوەتیدا بە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران، بەرانبەر بەژان و ئازارەکانی گەلەکەی لە ڕۆژهەڵات بێدەنگ نەبوو.
بە هاتنە نێو ڕیزەکانی شۆڕش وەک پێشمەرگەی دڵسۆز و خەمخۆری گەلەکەی بە لە شان کردنی چەکی بەرگری لە کەرامەت و غروری نەتەوەکەی گرت. گیانی خۆی کردە قەڵغان و سپەری بەرگری لە شوناس و ناسنامەی گەلەکەی دوای چەند ساڵ خەبات وتێکۆشان کاتێک قۆناغەکانی شۆڕش گۆڕانکاری بە سەرداهات. دەستی لە خەبات و تێکۆشان هەڵ نەگرت و ئەمجارە وەک خەباتکارێکی گۆڕەپانی هونەر هاتە مەیدان و۲چەمکی هونەر و شۆڕشی پێکەوە گرێدا و بە خوڵقاندنی هونەری شۆڕش و بەرگری دەروازێکی نوێی لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکەران کردەوە.
لە خەباتی ڕەوایی میللەتەکەمان بۆ دەستبەر کردنی ئازادی، تێکۆشانی بێوچانی تاک بە تاکی کەسایەتییە ساسییەکان لە تابلۆی گۆڕەپانی سیاسی دیارە و جڕ پەنجەکانیان لە تابلۆی خەباتی کورد دەدرەوشێتەوە. بەڵام لە جێگایک کە هێزی چەک نەیتوانی بێ شوێندار بێ، لەم قۆناغەدا هێزی هونەر ئەو ئەرکە قورسەی وە ئەستۆی خۆی گرتووە و سنوورەکانی بزاندووە.
واتا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەپێ هەلومەرج و موقعییەتی ئەوکات لە سەردەمی کۆماری کوردستان و شۆڕشی ٤٦و٤۷، وسەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هەروەها جوگرافیایی سیاسی پارێزی ئیلام، لوڕستان، بەشێک لە شارەکانی کرماشان، کەڵک وەرگرتن لەسیاسەتی تەفرقە و ساز کردنی ۲بەرەکی نێوان سونی وشێعە لەلایەن حکوومەتەوە.
نەکرا ئەو ڕۆڵەی کە لە پارێزگای سنە و مەهاباد گێڕایان لە پاڕێزگاکانی خوارەوی کوردستانیش بگێڕن.
هەربۆیە هێزی هونەری دەسپێشخەر بوو تا ئەم بۆشایە لە خەباتی سیاسی نەتەوەکەمان پڕ بکاتەوە و بە هەموو بەشەکانییەوە بە بڕین و بەزاندنی سنوورەکان دەروازێکی نوێ لە خەباتی سیاسی و پڕۆسەی نەتەوە سازی گەلەکەمان کردەوە.
لە جێگایەک کە ستەمی نەتەوایەتی، سیاسی، ئابووری، کولتووری کە لە لایەن ڕێژیمی دیکتاتۆر و توتالیتری کۆماری ئیسڵامییەوە بە سەر نەتەواکەماندا سپابوو و بەرۆکی خەونەکانمانی گرتبوەوە، لەم پەیوەندییەدا ڕەزازی بە چەکی خامە و هونەر وهزری خۆی بەرەنگاری ئەو ستەمە نەتەوەیە، سیاسی، ئابووری، کولتووری بووەوە.
بە خوڵقاندنی هونەری بەرگری و شۆڕش خەونی داگیرکەرانی زڕاند.
وەک خەباتکارێکی گۆڕەپانی پێنووس وهزر و هونەر تەختەکانی قوتابخانەکانەو و سەرشەقامەکانی کردە دەفتەری هەڵبەست، وتار، هونەری بەرگری و بە دەنگە حەماسەخولقێنەرەکەی کوردستانی کردە گۆڕستانی شەمشەممە کوێرەکانی جەماران، کردە گۆڕستانی خەبات و تێکۆشان بۆ یەکسانی و مافخوازی و دادپەروەری لە دژی هەر چەشنە زێهنییەتی چەوسێنەر وستەمکار وکۆنەپەرستی. بە زمان و هونەری شیرینی کوردی پاڕێزگاری لە ناسنامەی نەتەوەکەی کرد.
ئاواز و شێعرەکانی بوون بە دەنگی کپکراوی زیندانییانی سیاسی، بوون بە بۆمەلەرزەی کۆشی شەمشەممە کوێرەکانی جەماران پێنووس و وتار. بوون بە هاندەر بۆ لاوانی ڕۆژهەڵات بوون بە وانەی خۆڕاگری و خۆشەویستی نیشتمان ئاوازی ئەی شەهیدان، گۆمەشین، بوون بە لایە لایەی سەر لانکەی منداڵانی کورد تا هەر لە منداڵییەوە بیرو هزری نەتەوەیی لە مێشکیاندا چەکەرە بکا و ئازایانە بێنە مەیدان.
بێگومان دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، هەر کۆمەڵگایک ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرهەمی نووسەران، شاعیران، هونەرمەندان هەیە. هەر وەک ئالبێر کامۆ دەڵێ: هەبوونی ئێمە هونەرمەندان، شاعیران، نووسەران تەنیا یەک هۆکاری هەیە قسەی دڵی خەڵک کردن یان بە واتایەکی تر وانە نەوتراوەکانی کۆمەڵانی خەڵک کە لە ژێر چەپۆک و ڕەکیفی داگیر کەران دان.
کاریگەرییەکانی ئەم کەسایەتییە(ناسری ڕەزازی)بریتین لە:
گەشە پێدان بە بیرو هزری ناسیونالیستی لە پارێزگا ستراتیژیکەکانی کوردستان(کرماشان، ئیلام، لۆرستان)
دوژمنانی کوردستان بە هەموو مێتۆدێک هەوڵ دەدەن کە بیرو هزری نەتەوەیی لەم پارێزگاگەلە کەمڕەنگ کەن و جگە لە گۆڕینی جوگرافیای ناوچەکە هەر شتێکە بۆنی پێناسە بدا دەیسڕنەوە.
هەر لە ڕابردوووەوە بە کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی تەفرەقە و ئایینزایی و دووبەرەکانی نێوان سونی، شێعە هەوڵی جیاکردنەوەی کوردکانیان لەم پارێزگاگەلە داوە. ڕەزازی وەک هەر بیرمەندێکی کورد هەستی بەم سیاسەتەی دوژمنان کرد و بە خوێندنی شێعر وگۆرانی خوەم کرماشانی، کرماشانەکەم یان لە جێگاێک دەڵێ: ناوت سەر ڕەستەی تاریخ ئێمەس وە بێ کرماشان کوردستان دی چەس، ئەگەر ئێمەی کورد ڕزگارمان بۆد ئیلام کرماشان داژدارمان بۆد یان پێشکەشکردنی دەیان بەرنامەی جۆراوجۆر بە زاراوەی شیرینی کەلهۆڕ، بیر وهزری نەتەوەیی لەم پاریزگاگەلە گەشە پێدا کە ئاکامەکەی لەودا دەردەکەوێ کە ساڵانە هەزاران کەس پێوەست دەبن بە ڕێزەکانی شۆڕشەوە و خۆیان بە بەشێکی گرینگ و دانەبڕاو لە خاکە پیرۆزەکەی کوردستان دەزانن.
هەست بزواندنی لاوان و هاتنیان بۆ نێو ڕیزەکانی شۆڕش
هێزی هونەر لە هێزی چەک بە بڕشتترە. واتا دوژمنان ڕەنگە بتوانن چەکەکانمان لێ بسێنن، بەڵام قەد ناتوانن بیر و باوڕمان لێ بسێنن بۆیە هونەر بۆ موسەلەح کردنی مێشک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕی وەک ئاوازی من کۆبانیم، سڵاو پێشمەرگەی قارەمان، دەلالۆ و…هتد کە بووە هۆی بزواندنی هەستی لاوانی ڕۆژهەڵات و شۆڕشێکی زێهنی درووس کرد کە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ بۆ نەسلی نوێ و جیلی نوێ دەگوازرێتەوە.
زیندووکردنەوەی زمان، کولتووری کوردستان و پووچەڵ کردنەوەی سیاسەتی ئاسمیلاسیون/ئەنفالی سپی
فەرهەنگ و زمان وەک دوو فاکتەری سەرەکی بۆ پێناسەی کورد بوون دێتە ئاراوە کە دوژمنانی ئێمە هەوڵ دەدەن بە کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی ئاسمیلاسیون/ئەنفاڵی سپی، هەر شتێکە بۆنی پێناسەی کورد بوون بدا بیسڕنەوە
تا بتوانن نەتەوەی ژێردەست بهێنە ژێر ڕەکەیفی خۆیان و لەناو خۆیاندا بیتوێننەوە، بەڵام خەونەکانیان بە ئاکام نەگیشت.
چۆن کوردستان خاوەن بیرمەندانێکی وەک ڕەزازییە
خاوەن بیرێکی وەک ڕەزازی کە لە ئێستا دا بووتە سەرچاوە بۆ زمان و کولتووری کوردی بەم ئاستە لە زانینی وای کردوە کە دەس بداتە نووسینی چەندین کتێب کە وەک سەرچاوەێکی باوڕپێکراو بەرگری لە ناو چوونی زمان و کولتووری کوردی دەکا.یان لە ئاوازەکانیدا بەم شێوە ئامۆژگاری نەتەوەکەی دەکا کە زمان و کولتووری خۆی بپارێزێ، کیژە کوردە کەی ئەرێ باوان کۆڵوانە لەشان هەر بەو جلە کوردییەوە خۆت بەرە نیشان، کوردی بپۆشە، کوردی بنووسە وە زۆان کوردی بۆ کورد تێبکۆشە یان دورینی جلی کوردی بە شێوازی ڕەزازی بوەتە باو لە نێو کوردستان کە ئاکامی بەرگری لە ناوچوونی کولتووری کوردستانە و پەرە پێدان بەو کولتوورەیە.
ـــ بەخشینی هەستی باوڕ بەخۆبوون بە هەر تاکێکی کورد
داگیر کەرانی کوردستان بۆ ڕووخانی هەستی باوڕبە خۆ بوونی کوردەکان کەڵک لە هەر چەکێک وەردەگرن وەک چەواشەکاری مێژووی ڕاستەقینە و ڕووخانی کەرامەتی کورد تا ئێمە وەکوو قەوم و شارومندێکی دەرجە سێ لەقەڵمان بدەن تا نەتوانین داوای مافی سیاسی خۆمان بکەین تا نەتوانین ببین بە کەسێکی سەرکەوتوو چۆن دوژمنان لە دەرکەوتنی کورد دەترسن و هەرتاکێکی کوردیش ببێتە کەسایەتی بەئێرانی لە قەڵەمی دەدن. ڕەزازی لە بەرابەر ئەم سیاسەتە هەڵویستی نواندوە و بە پێشکەش کردن و لێدوان دەری لە دەیان بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەت لە کەناڵەکانی وەک BBC، کوردکاناڵ، کوردسات و..هتد.
هەستی باوڕبەخۆبوونی بە هەر تاکێکی کورد بەخشییەوە
ــ پێکهێنانی یەکییەتی نێوان پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات
کەسایەتییەکانی کوردستان کاتێک چاو لە مێژوو دەکەن یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بە ئاکام نەگەیشتنی بزووتنەوەکانی کوردستان بە نەبوونی یەکیەتی فیکری وسیاسی دەزانن هەربۆیە ڕەزازی وەک ڕۆشنبیرێکی گەورەی کورد هەستی بەم بۆشایە کرد و هەوڵی دا بە خوێندنی گۆرانی بە زاراوە جۆراوجۆرکانی زمانی کوردی یەکیەتی نێوان کوردەکان درووس بکات. چۆن کۆماری ئیسلامی بە کەڵکوەرگرتن لە دەوڵەمەندی زمانی کوردی هەوڵی جیاکردنەوەی کوردەکان لە یەک دەدا و وەک نەتەوەیەکی جیاواز ناودێریان دەکا وەک ئەو کارەی کە لە لۆرستان دەیکا تا کوردستان نەتوانێ یەکگرتووبێت. چۆن دەزانێ ڕەمزی سەرکەوتنی کورد لە یەکگرتووی دایە.