دایکی میلینا
یونگ دەڵێ “ئەنیما و ئانیمووس (ژن و پیاو) تایبەتمندی ڕەگەزی بەرامبەریان هەیە واتە لە ناخی هەر ژنێکدا پیاوێکی شاراوە هەیە و بەپێچەوانەوە لە هەموو پیاوێکدا لایانێکی ژنانەش بوونی هەیە”.
کاتێک باس لە ئەنیما دەکەین واتە ژن، باس لە هێزی نائاسایی ژن دەکەین ئەنیما وشەیکی یۆنانییه بەواتای ڕووناکی ژیان کە لە٣٥٠٠ساڵ لەمەوبەرەوە رەتکراوە، سەرکوت کراوە و بەهۆی ئەمەوە جیهان لە هاوسەنگی خۆی دەرچووە. ژن نیوەی کۆمەڵگە پێک دەهێنێت و بوونەوەرێک لەناخی خۆیدا پەروەردە دەکات و ژیانی پێدەبەخشێت، بەو رۆڵە گرنگە کە لەسەر کۆمەڵگە و خێزان هەیەتی، کاریگەریی لەسەر نیوەکەی تریش هەیە. ژنان دەبێت وەک نیوەی کۆمەڵگە کەسانی لێهاتوو و خویندوارێکی بەرز بن کە رۆڵیان لە گەشەپێدانی بازرگانی و بەرهەمهێنانی کاردا هەبێت.
سەرەڕای نایەکسانی ړەگەزی لەهەندێک لە وڵاتاندا، ئەو ژنانەی کمتر لە پیاوان دەگەنە پۆستی بەرێوەبردن و سەرکردایەتی دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاو لە ئابووریدا بگێرن.
بەشێوەیەکی گشتیی ژنان لە بواری ئابووریدا پێشکەوتنیان بەدەست هێناوە بەڵام هێشتا ئاستەنگەکانی زۆرن بۆ بەدیهێنانی یەکسانی لەگەڵ پیاوان، تەنانەت لە کارە هاوشێوەکانی پیاواندا، ئەوان مافی کەمتریان هەیە بۆ گەیشتن بە یەکسانی ئابووری، پێویستمان بە گۆڕانکاریی کولتووری و یاسای پاڵپشتە.
جیاکاری لەدژی ژنان لەلایەنی ئابوورییەوە زۆر زیانبەخشە ئەگەر ژن نەتوانێت بەهرەی پۆتانسێلی خۆی زیاد بکات بەو پێیەی ژنان زۆرینەی دانیشتوانی هەژار پێکدەهێنن، بۆ ئەوەی هەژاری کەم بکرێتەوە، پێویستە چاودێری بەهێزکردنی ژنان بکرێت، کە زیاتر بەشداری لە خێزان و کۆمەڵگە و ئابووریدا دەکەن. بەشداری ژنان لە ئابووریدا دەبێتە هۆی زیادبوونی مامناوەندی داهاتی خێزان، کەمبوونەوەی گەشەی دانیشتووانی بەکاربەر و لە کۆتاییدا، زیادبوونی بەرهەمهێنان لە کەرتە ئابوورییە جیاوازەکاندا، ئابوورییەک دینامیکتر و بەهێزترە کاتێک هەموو هاووڵاتیان، چ ژن یان پیاو، بە یەکسانی بەشداری بکەن.
و کاتێک یاساکان بە ڕادەی پێویست پشتیوانی ژنان ناکەن، ئەگەری بوونی ژنانی بەتوانا بە زانیاری و لێهاتوویی خۆیان لە ئابووریدا کەمتر دەبێتەوە پێشکەوتنی ئابووری کاتێک مومکین دەبێت کە هێزی درووست بەبێ گوێدان بە ڕەگەز لە یارییەکەدا بێت.
پێگەی ژنان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگایە، بەشی ژنانی گوندنشین لە هێزی کاردا لە وڵاتانی جیهانی سێهەم زیاترە لە پیاوان بەهۆی سروشتی نەریتی پێکهاتی بەرهەمهێنان و پەیوەندییەکانی کار، هەروەها زیاتر لە ژنان و پیاوانی وڵاتانی پێشکەوتوو. زیادبوونی بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا وایکردووە خۆراک هەرزانتر بێت و بەشدارییەکی بەرچاو لە ئابووری خێزاندا دەکات.
بەهێزکردنی ئابووری ژنان تەنها بۆ قازانجی ژنان نییە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگەکان و خێزانەکان و گەشەسەندنی ئابوورییە، بەشداری ژنان دەبێتە هۆی زیادکردنی کارگێڕی و داهێنان، جگە لەوەش دەبێتە هۆی تەندروستی و پەروەردە و ئاسایشی بنەماڵە، و دەبێتە پێویستییەک بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیی و پێشکەوتنی ئابووری. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هەتا زیاتر ژنان لە بواری ئابووریدا دامەزراو بن، جیهان دەوڵەمەندتر و ئاوەدانتر دەبێت، لە کاتێکدا ژنان لە کارە سەخت و کەمداهاتەکاندا زۆر زیاترە لە هی پیاوان لە بواری ئابووریدا، توانای ڕێکخستنی ئابووری خێزان کە گرنگترین پایەی کارایی ئابوورییە، تا ڕادەیەکی قبووڵکراو پەیوەستە بە ژنانی خێزانەوە. لە قۆناغی یەکەمی دیسیپلینی ئابووریدا، دەستکاریکردنی ڕەفتاری بەکاربردن کارایی ئابووری خێزان باشتر دەکات.
داهێنان لە سرووشتی ژناندا دەبینرێت و ئەم توانایە لەگەڵ دایکایەتیدا دەگاتە لوتکە و داهێنان لەهەموو لایەنەکانی ژناندا سەرهەڵدەدات، بەم سیفەتانە دەتوانن ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن لە کاری داهێنەرانەدا ژنانی کرێکار یارمەتی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتێک دەدەن و هەمیشە لەو وڵاتانەدا کە ژنان زیاتر سەربەخۆن. وڵاتێکی پێشکەوتووە پیاوسالاری و نایەکسانی ڕەگەزی کەمترە. و ژنان زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەیە ئەوان زیاتر ماڵبات و منداڵی سەربەخۆ پەروەردە دەکەن.
سەرەڕای ئەوەی بازاڕی ژنان گەورەترین بەشە لە بازاڕی هەموو وڵاتێکدا، پرسی ژن و دەسەڵاتی ئابووری زۆر فراوان و ئاڵۆزە. کە بەشداریکردنی ئەو ژنانەی کە دەسەڵات و پۆتانسێلیان هەیە، ئەگەر ببێتە کردار، دەبێتە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگا، ئەو شێوازەی لە لێکۆڵینەوەکانی ئێستادا بەکارهاتووە، وەسفیی و شیکارییە، لەکتێبی جۆراوجۆر و ئینتەرنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەکارهێنراوە.