ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممە، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی پیشەیی بڕین و درومان کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیە ئامادە کرابوو، بەڕیوەچوو.
لەم خولەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەشداریان کرد و بڕوانامەی کۆتاییان بەدەست هێنا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەم خولە بۆ ماوەی دوو هەفتە و بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لەلایەن ڕاهێنەری ڕێکخراو خاتوو شەهێن ئەنوەر بەردەوام بوو.