ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱ی دێسامبری ۲٠۱۸ کۆنفرانسی کۆمیتەی شاری ستۆکهۆلم بە بەشداری ئەندامەکانی ئەو شارە پێک هات.
سەرەتای کۆنفرانس لەلایەن بەرپرسی
شاری ستۆکهۆلم هاوڕێ چنوور فتووحی بە بەخێرهاتنی ئەندامان و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕووحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
هاوڕێ چنوور بە کورتی ڕاپۆرتی کارو چالاکیەکانی پێشکەش بە بەشداربووان كرد.
پاشان دوکتۆر سۆزان فەتحی بەرپرسی گشتی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی سوئێد وێڕای دەستخۆشی لە کۆمیتەی پێشوو و قەدردانی لە ئەندامانی چالاکی ئەو شارە ئاماژەی بە شێوەی بەڕێوەبردن و چالاکییەكانی یەکیەتیی ژنان و گرینگی بەبەرین كردنی چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەی ژنان و هاندانی لاوان و ژنان بۆ بەئەندام بوون لە رێكخراوەی ژنان دا كرد. هاوڕێ سۆزان بەشداری چالاکانەی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی بەڕز نرخاند و سوپاسی هاوکاری و زەحمەتەکانی کردن.
بەشی زۆری کۆنفرانس بۆ گوێگرتن لە بیر و بۆچوونی ئەندامان و بەرنامەدارشتن بۆ کۆمیتەی داهاتوو تەرخان کرابوو کە بە خۆشیەوە ئەندامان زۆر چالاکانە بەشداریان تێدا کرد.
لەبەشی کۆتایی کۆنفرانس ٤ کەس وەکوو ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبەری ستۆکهۆلم کە ۳ كەس ئەندامی رەسمی و یەك كەس جێگر هەڵبژێردران کە ناوەكانیان بریتیە لە:
١-چنوور فوتووحی
٢-ماپەرە قەرەگۆلی
٣-لەیلا موحەمەدی
٤-پەروین حوسەینزادە.
کۆنفرانس بە پێشکەشکردنی چەپگەگوڵێک بە بەرپرسی پێشوی کۆمیتەی ستۆکهۆلم کۆتایی پێهات.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان كۆمیتەی ستۆكھۆڵم