ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲ی دێسامبری ۲٠۱۸ کۆنفرانسی کۆمیتەی شاری ئۆپسالا بە بەشداری ئەندامانی ئەو شارە پێک هات.
سەرەتای کۆنفرانس لەلایەن بەرپرسی
شاری ئۆپسالا هاوڕێ شیلان سالحی بە بەخێرهاتنی ئەندامان و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕووحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
هاوڕێ شیلان بە کورتی ڕاپۆرتی کارو چالاکییەكانی پێشکەش بە بەشداربووان كرد.
پاش تاوتوێ کردنی ڕاپۆرتی چالاکییەكان،
دوکتۆر سۆزان فەتحی بەرپرسی گشتی یەکیەتی ژنان لە وڵاتی سوئێد وێڕای دەستخۆشی كردن لە بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئۆپسالا و قەدردانی لە ئەندامانی چالاکی ئەو شارە ئیشارەی بە گرنگی هەبوونی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان و ھاتنە مەیدانی ژنان لە ڕێکخراوە و حیزبە کوردیەکاندا، و فراوان کردن مەسەلەی یەکسانی کرد. هاوڕێ سۆزان بە چڕی باسی لەمەرجەکانی ئەندامبوون لە یەکیەتیی ژنان دا کردو ئەرکی ئەندام و چالاکبوونیان و گرینگی پێدانی توانایی ژنانی و بەخۆدا چوونەوە و پلاندانان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەی یەکیەتی ژنانی بە پێویست زانی ـ
بە مەبەستی گوێگرتن لە بیر و بۆچوونەکانی ئەندامان و هێنانە بەرباسی خالە لاوازەکانی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان هەر یەک لە ئەندامانی بەشدار بیر و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیانیان پێشکەش کردن.
بەشی کۆتایی کۆنفرانس تەرخان كرابوو بۆ ھەڵبژاردنی كۆمیتەی بەڕێوەبەری نوێ كە بەخۆشیەوە ئەو چەند كەسە ئامادەگی خۆیان دەربڕی.
هاوڕێیان:
١-لەتیفە جەباری
٢-شیلان سالحی
٣-خەجیجە ڕۆستەمی
٤-جیهان سالحی
٥-شنۆ سالحی
لە کۆتایدا چەپگەگوڵێک لە لایان دوکتور سۆزان فەتحی پێشکەش بە هاورێ شیلان سالحی بەرپرسی پێشوی کۆمیتەی ئۆپسالا کرا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان