لاوانی بەهەستی نیشتمان!
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان گەرمترین پیرۆزباییتان پێ دەڵێین و هیواخوازین بە نەمانی ڕێژیمی داگیرکەر و کۆنە پەرەستی کۆماری ئێسلامی و هاتنە ئارای سیستەمێکی دێموکراتیک و دادپەروەر لاوانی ئێران بەگشتی و لاوانی کورد بەتایبەتی بە هەموو مافە ڕەواکانیان بگەن و لاوان لە هەموو ئاست و بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستیدا دەرفەتی یەکسانیان هەبێت و لە بەرەوپێشبردنی نیشتمانەکەماندا ڕۆڵ بگێڕن.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی تائێستا دەفری بەڕێکخراویی کردنی لاوان کورد بووە و لە هەموو ڕەهەندەکانی خەباتدا پێشەنگ بووە و نەسرەوتووانە لەم پێناوەدا بەردەوامە.
هەروەک بینیمان ڕۆڵی لاوان لە نەورۆزی خاکیپۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرچاو و گرینگ بوو هەربۆیە لەداهاتووشدا ئەو چاوەڕوانییە لە لاوانی بەهەستی نیشتمانەکەمان دەکرێ.
جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێت.
سەرکەوێ خەبات بۆ یەکسانی و دادپەروەی
بڕووخێت دەسەڵاتی زۆرەمل و پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
۱۹ی خاکەلێوی ۲۷۲٥ی کوردی