یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
ژنانی خۆڕاگری کوردستان!
بە بۆنەی دامەزرانی یەکیەتییەکەتان کە دەسپێک پەیوەستبوونی ژنانی کوردستان بە خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمانە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و لەم ڕۆژەدا ئاواتەخوازین بە نەمانی سیستەمی داگیرکاریی لە کوردستان و سەقامگیریی قەوارەیەکی دێموکراتیک و دادپەروەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم پارچەکانی دیکەی کوردستان، ژنان به هەموو مافە ڕەواکانی خۆیان بگەن و کۆتایی بە سیستەمی پێشێلکاری و هەڵاواردنی زایەنی بهێندرێت.
لە ئێستەدا کە لە بەردەم ڕاپەڕینی “ژینا”داین و ئەم ڕاپەڕینە بە ناوی ژنەوە چەخماخەی لێ درا و ئامانجی دوایی ژیانێکی ئازاد و بەختەوەرە، بۆیە لە دوای ئەم ڕاپەڕینەدا چاوەڕوانییەکان لە ئاستی ژناندا زیاتر لە جارانە و دەخوازێت کە ژنان بە یەکگرتوویی و ڕێکخستنی زیاتر شانبەشانی خوێندکاران، لاوان و چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردستان کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرەڕۆ و فاشیستی دەوڵەت ـ نەتەوەی داگیرکەر لە ئێران بهێن.
بژی خەباتی ڕەوای ژن ژیان ئازادی
بڕووخێت کۆشکی زۆر و ستەمی داگیرکەران
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
۲٤ی ڕەشەممەی ۲۷۲۳ی کوردی