بەبۆنەی ۲٦ی
خەرمانان ساڵیادی تیرۆر کردنی ڕێبەری بلیمەتی گەلەکەمان دوکتور سەعیدی شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بەدەستی
تیرۆریستانی کۆماری ئێسلامی ئێران .
خەڵکی خەباتکاری کوردستان،
ژنان و لاوان و خوێندکارانی ماف ویست، ئەمساڵ لە کاتێک دا یادی ڕێبەری ناوداری گەلەکەمان یادی دوکتور سەعیدی ڕێبەر دەکەینەوە کە ساڵێک بەسەر شەهید کردنی ژینا ئەمینی کچەکوردی خەڵکی شاری سەقز بەدەستی کوردکوژانی کۆماری ئێسلامی ئێران تێدەپەڕێ کە ئەو کارە نامرۆڤانەیە بووە هۆی بێزاریی هەموو وڵاتانی جیهان بەگشتی و دانیشتوانی وڵاتی ئێران بەتایبەتی لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆریەی کەبەسەر خەڵکدا زاڵ بووە،خەڵکی کورد بەگشتی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر داواکانی دوکتور سەعیدی ڕێبەر کە ئازادی و سەربەستی بۆ هەموو گەلانی ئێران بوو سوورتر و بەهێزتر لەجارانن و کۆماری ئێسلامی بە مووشەکباران و گرتن و لێدان و ئەشکەنجە نەک ناتوانێت لەسەرداواڕەواکانمان دوورمان بکاتەوە بگرە ڕۆژ لەڕۆژ زیاتر، سوورتر و پێداگرتر دەبین تا ڕووخانی ڕێژیمی تیرۆریست پەروەری ئێران و وەدی هاتنی ئازادی و دیمۆکراسی دەس لەخەبات هەڵناگرین، هیوادارین ڕێبوارانی ڕێبازی دوکتور سەعیدی ڕێبەر لەشاخ و شار بەئاواتەکانی دوکتور سەعید بگەن و کوردستان لەژێر چنگی داگیرکەر ڕزگار بێت.
ئێمەش وەک ژنان و لاوان و خوێندکارانی ئازادی خواز لەسەنگەری بەرگریدا پاڵپشتی هەموو چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتین بۆ گەیشتن بەئازادی و ڕزگاری یەکجاری و ۲٦ی خەرمانانی ئەمساڵ دەکەینە هەوێنی یەکبوون و بەرەنگاری دژ بەتاریکی و دیکتاتۆری
ڕێکخراوەکانی ژنان،لاوان و خوێندکارانی دیمۆکرات
۲٦ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی