یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵڕۆژی دە ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی چەتر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم رێکخراوە کرد.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بە بۆنەی یادی ۱۰ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی چەتر
لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بۆنەی یادی ۱۰ ساڵەی دامەزراندی ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان، پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکەین و هیوا دەخوازین لە بە جێگەیاندنی ئەرک و کارەکانی ئەم رێکخراوەدا وەکوو هەمیشە دڵسۆزانە هەنگاو بنێنن.
یەکیەتیی ژنان وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هەموو ماندووبوونەکان و هاوکارییەکانتان لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان، دووپات دەکاتەوە هەنگاوە شوێندانەرەکانی ڕێکخراوی چەتر لە ماوەی ساڵانی پێشوودا، ئەزمونێکی سەرکەوتوو بووە لە بەرەوپێشچوونی کاری ڕێکخراوەیی و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان.
سەرکەوتوو وبەردەوام بن.
١ی مارسی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
شایانی باسە ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان ١٠ ساڵ پێش لەلالیەن کۆمەڵێک لاوی خاوەن ئەزمون بە شێوەی یاسایی دامەزراوە و چالاکییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان لە خۆ دەگرێت و تا ئێستا چەندین پرۆژەی سەرکەوتووی مرۆڤدۆستانەی تایبەت لە بوارەکانی هونەری، فێرکاری، رۆشنبیری و کلتووری بەڕێوە بردووە.