بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
ئێمە وەک تۆڕی میدیایی:
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
بە بۆنەی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران وەک ژنانی تێکۆشەر و خەباتکاری نیشتمان،
وێڕای پیرۆزبایی خۆمان هیواخوازین لە کار و خەباتتان دا وەک هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن و ڕۆژێک بێت بە نەمانی حوکمەتانی داگیرگەری وڵاتەکەمان و دامەزراندنی قەوارەیەکی دێموکڕات و ئازاد لە نیشتمانی دایک گشت ژنانی کوردستان وێڕای گەیشتن بە مافەکانی ڕەوای خۆیان و یەکڕیزی و یەکسانی لە کۆمەڵگا دا کۆتایی بە هەموو تەنگ و چەڵەمەی سەر ڕێی خەبات بهێندرێت،
هیوادارین کە هەتا گەیشتن بە مافەکانی گەلەکەمان بەگشتی و ژنان بە تایبەتی وەک هەمیشە بە هەستی شۆڕشگێڕانە و لە خۆ بوردووییتان وێڕای گەنجان و هەموو چین و توێژەکانی نیشتمانی داگیرکراومان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
پێنج شەممە
٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی
تۆڕی میدیایی
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات