ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ ی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان لە گۆڕەپانی کرێکار لە ئۆسڵۆی پێتەختی ولاتی نۆڕوێژ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠٠ کەس و دەیان حیزب و ڕێکخراو بەرێوەچوو.
لەو ڕێورسمە گەورەیە دا کۆمیتەی گشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ ڕۆڵ و جێگای تایبەتی خۆی بە درووشمی ژن، ژیان، ئازادی بە هەر دوو زمانی کوردی و نۆڕوێژی بۆ تەرخان کرابوو. پێویستە ئاماژە بکرێ کە نوێنەری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کۆمیتەی بەرێوەبەری ٨ ی مارسی ئۆسڵۆ بە فەرمی بانگێشتی بەرنامەڕێژی بۆ ئەم خۆپێشاندانە جەماوەریە کرابوو و هەر ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی کە لە نێو سەدان دروشمی جیاواز دا، دروشمی پێشنیارکراوی ” ژن ـ ژیان ـ ئازادی” لە لایەن یەکیەتی ژنانی دێموکراتەوە پەسەند بکرێ.
کۆمیتەی گشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگران و هەر وەها بەهاوکاری کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کورستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ بەشداری چالاکانەیان لەم خۆپێشاندان و ڕێپیوانە دا بە گوتنەوەی درووشمی ژن ، ژیان ، ئازادی، کرد.
ئەم خۆپێشاندانە بەرینە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە گۆڕەپانی کرێکار دەستی پێکرد و بە ڕێپێوان بە نێو شەقامەکانی ئۆسڵۆ دا بەرەو پاڕلمانی نۆروێژ بەڕێوەچوو و لە کاتژمێر ٨ی شەو کۆتایی پێهات.
یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتە نۆروێژ
٨ ی مارسی ٢٠٢٤