نه‌سرین یوسفزاده
نەتهوهیهکرتووهکان ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبری ساڵی 2008ی به ناوی ڕۆژی جیهانی “ژنانی لادێ” ناودێر کرد، تا له‌و ڕۆژه‌دا یادێک له ژنان و کچانی لادێ بکه‌ینه‌وه. ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که ڕۆڵێکی گرینگ‌یان که سه‌نعه‌ت و بهرههمهیناندا هه‌یه به‌ڵام هه‌موو کات به هۆکاری جیاوازی ڕه‌گه‌زی بارودۆخی ئاو و هه‌وا و کاری زۆر و تاقه‌تپرووکێن پشتگوێ خراون.
ئه‌وه‌ی که چۆنه و به چ هۆکارێک ئه‌و ڕۆژه‌یان به ناوی “ژنانی لادێ” ناودێر که‌ردووه ئەوە بووە کە ساڵی ٢٠٠٨ نەتەوە یەکگرتووەکان دوای چوارەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان لە بیجینگی چین کە ساڵی ١٩۵۵ بەڕیوەچوو و هەروەها دوای بڕیارنامەی ٦٢/١٣٧
نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیسامبری ٢٠٠٨ ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبری وەک ڕۆژی جیهانی “ژنانی لادێ” پەسەند کرد.
من خۆم که ژنانی لادێم له نیزیکه‌وه بینیه‌وه لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ش وه‌ک زۆر له ڕۆژه‌کانی دیکه هه‌ر ناوێکه و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی ژنانی لادێ و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی پیاوه‌کان و تەنانەت کۆمەڵگە به نیسبه‌ت ئه‌وان ناگۆڕێ. ئه‌وه‌ی که ئێستاش له دێهاته‌کان ژنان وێڕای پیاوان له ده‌شت و مه‌زرا و له‌به‌ر سووره‌ی هه‌تاو کاری تاقه‌تپڕووکێنی وه‌رزێڕی و ئاژه‌ڵداری ده‌که‌ن و به‌داخه‌وه لە بواری ئابووری هیچ ئاکامێکی کاره‌که نابینن و هیچ داهاتێک ناچیته گیرفانیانه‌وه و ئەگەریس هەبی بە نیسبەت باوک و برا و هاوژینەکانیان زۆر کەمترە.
دیاره ئه‌وه زوڵمێکه که پیاوانی بنه‌ماڵه وه‌ک باوک و برا و هاوژین و زۆریش له جاره‌کان کوڕ له ژنانیان ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه به به‌رچاوڕوونی بۆ هه‌ردووک لا و ڕاهێنان و ڕێنوێنی کردنیان هه‌م ئه‌و چینه له ژنان ئه‌وه‌نده له به‌رابه‌ر مافه‌کانیان بێده‌نگ نابن و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان که ئه‌ویش لانیکه‌می به‌شێک له داهاتی کاری ساڵیانه‌یان وه‌ک یارمه‌تی (کارمز)ه بکه‌ن و هه‌میش پیاوکان به‌و بڕوایه بگه‌ن که کاتێک ژنێک وه‌ک ئه‌وان کاری قورس و تاقه‌تپڕووکێن ده‌کا زۆر مافیشی هه‌یه که نابی ئه‌و به هیچ بیانوویه‌کی وه‌ک باوک و برا وه‌ک غه‌یم و نه وه‌ک هاوسه‌ر لێێی زه‌وت کەن و ئه‌وه جارێ وەک ئاواتێکدا ماوه‌ته‌وه.
هه‌تا ئێستا لە ئێران نه‌بوونی بیمارستان و شوێنی ده‌رمانی بۆ ژنانی لادێ دیاردەیەکی یەکجار زۆر مه‌ترسیدار بووه و ئه‌وه یه‌کی دیکه له‌و کێشانه‌یه که به‌رۆکی ژنانی دێهاتی گرتووه زۆر جار بووه له‌به‌ر ئه‌و کێشەیه ژنانی دووگیان یان خۆیان یان منداڵیان زۆر جاریش بووه که هه‌ردووکیان له‌ده‌ست چوون. ڕێنیمایی ده‌رمانی و پزیشکی له دێهاته‌کان له حه‌دی نه‌بوون دایه، باروودۆخی بیهداشتی زۆر له دێهاته‌کانی وه‌ک دێهاته‌کانی باشووری ئێران نه‌بوونی ئاو بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که کچانی مێرنداڵ و ژنان به گۆزه و متاره له چۆمی ئاو بێنن که ئاکامی ئه‌وه‌ش بوو به ئه‌وه‌ی کرۆکۆدیلێک ده‌ستی کچێکی مێرمنداڵ لێكاته‌وه. کاتێک ئاسیه و خوشکه‌که‌ی ویسبوویان ئاو له چۆمی بینن کروکۆدیلێک هێرش ده‌کا و ده‌ستی یه‌ک له کچه‌کان لێده‌کاته‌وه.
له یه‌کێک له کاناڵه‌کانی سه‌ر به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له لیدوانێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو کچه پرسیاریان کرد که ئه‌ی ئێستاش ده‌چن بۆ چۆمی و ئاو دێنن؟
کچه‌کان گوتیان “ئه‌گه‌ر نه‌چین چی بکه‌ین بۆ ئاو؟ ئاومان نییه، ناچارین له‌وێ ئاو بێنین.”
ئه‌وه‌یه به‌شێکی زۆر کورت له ژیانی ژنانی لادێ له ئێران به‌داخه‌وه ژنی لادێ له ئێران به هۆی نه‌بوونی مه‌دره‌سه و ده‌بیرستان هه‌تا پێنجی سه‌ره‌تایی زیاتری نه‌خوێندووه و به دڵنیایه‌وه تاقه یه‌ک که‌سیشیان ئاگاداری له‌وه نییه که له ساڵی 2008ه‌وه بۆچی و به چ هۆکارێک ئه‌و رۆژه‌یان به ناو کراوه.