ماریا وەیسی
کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو چین و توێژ و فرەچەشنی خۆیەوە پێویستی بە یەکگرتوویی لە خەبات دژی داگیرکەران و بەدەستهێنانی ئازادی هەیە.
ئەمە ئەزموونی چەندین دەیەی خەبات لە ڕۆژهەڵاتە کە لە دوایین وتووێژی بەڕێز کاک مستەفا باسکرا، بە ڕای من یەکێک لە گرینگترین باسەکانی وتووێژەکە بوو لەبەر چی؟ یەکەم: سیاسەت لە فورمی ئەوڕۆیی و مودێرنی خۆی یانی بەشداری، کاریگەری و ڕۆڵی گەل لە سیاسەت و دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانە، بە پێچەوانەی سەردەمی کۆن کە گرووپێکی ئۆلیگارشی یان تاقمێک ڕۆڵی سەرەکی و تەواو کەریان لە سیاسەت هەبوو و تەوانایی بەشداربوون یان بوو یان لە حکوومەتە تۆتالیتاریستی تەنیا ڕێگە بە تاقمی دیاریکراو دەدرا بەڵام لە سیاسەتی دێموکراتیک و مودێرندا خەڵک لە گۆڕەپانی کایەکەدان ئەمە بنەمای فکری حیزبی دێموکراتە کە خەڵک سەرچاوەی ئەسلی ڕەواییدان و بەشداری لە سیاسەتدان کە جارێکی تر دووپات دەکرێتەوە و حیزب وەک نەهادێک لەسەرەوەی کۆمەڵگە و گەل داناندرێت و پاڵپشتی کەرە لەگەڵ ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵک تێدەکۆشێت بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان.
دوویەم: پرسپکتیڤی سیاسی و ستراتێژی موبارزاتی، شار وەک چەقی خەبات پێناسە دەکات هەتا لە توانایی، وزە و نوێگەرایی کۆمەڵگە کەڵک وەر بکرێت. ئەمە بە مانای هاتنە ئارای دەرفەت و وزەی زیاتر لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردە کە تەنیا بە بەشداری یەکگرتووانەمان بە قەبوولی جیاوازییەکانی نێوانمان دەکرێت پێی بگەین مەسەڵەیەک کە بە دانپێدانانی دەتوانین ئاسۆی ڕوون بۆ کۆمەڵگەی دوا ڕۆژ بنیات بنینەوە.
خوێندنەوەی ورد و درووستی کۆمەڵگەی ئێستای کوردستان بوونی بەرخۆدانی مەدەنی لە ئاستێکی بەرزی خۆی ئەم ڕاستیە دەسەڵمێنێت کە لە ڕەوتی مێژوویی بەرخۆدان و شۆڕشدا پرسپکتیڤی کۆمەڵگەی ژنان، لاوان، خوێندکاران هتد کوردستان فەزایەکی نوێی بۆ خەبات هاتوەتە ئاراوە کە دەتوانین بە داهاتووی ئەم شۆڕشە لە ڕۆژهەڵات گەیشبین بین.