ئێران ڕەشیدی
ئەگەر بمانەوێ لەسەر مێژووی ڕۆژی هەشتی مارس قسەی لەسەر بکەین مێژوویەکی تایبەت بەخۆی هەیە . کەئەگەرێتەوە بۆ کاتێک کە لە وڵاتانی ئەمریکی ژنان لە کارگەکانی پیشەسازی (ڕستن وچنین) لەنیویۆرک 10کاژمێر لە ڕۆژدا کاریان دەکرد کە بڕێکی کەم پارەیان پێدەدرا بە نیسبەت کار کردنی پیاوانی کرێکار و لە لایەکی دیکەوە تووشی ئازاری جنسی دەبوون .
بە خۆشییەوە ژنانی ئەوکات لە بەرانبەر زۆڵم و ستەمێک کە لێیان دەکرا بێ هەڵوێست نەبوون وهاتنە سەرشەقام و خۆپێشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی پارەی کارکردنیان لەحاڵێکدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران کە بەداخەوە کۆژرا و برینداریان لێ کەوتەوە.
هەشتی مارس مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی(۱۹۲۱) کە بەڕوژی ژنان لە جیهاندا ناسێنرا ولە ساڵی(۱۹۷۸) بەفەرمی لەلایان نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕۆژی هەشتی مارس بوو بە ڕۆژی جیهانی ژنان .
سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی هەموو ئەو ژنە خۆنەویست و ئازایانە کە لە بەرانبەر زوڵم وناعەداڵەتی ڕاوستان و بەشەهامەتەوە خەبات وشوڕشیان دژ بەو نادادپەروەرییە کە لە حەقیان دەکرا کرد.
کۆمەڵگایەک زیندووە کە دایکان و ژنانی ئاگا و هۆشیاری هەبێت بەتایبەت لە بواری فکری سیاسی نەتەوەیی وکۆمەلایتیەوە شعووریان لەسەرەو بێت تا بتوانن بەوشێوازە لەسەر پەروەردە کاریگەریان هەبێت.
ژنان ئەتوانن لە هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵایەتی وسیاسیدا بەشدار بن ،بەڵام بەداخەوە لە حکومەتە دیکتاتۆرەکان و ئیستبدادگەرەکان ژنان لە پەراوێز دەخرێن وتەنانەت سوکایەتی و ئازار و تۆندوتێژی بەرامبەریان دەکرێت وە لە یاسای ئەو حکومەتانە مافی یەکسانی و بەرابەری وەکو مرۆڤێک لەبەرچاو ناگیردرێت وەکوو کەرەستە و ئەمرازێک و تجارەتی جنسی بەکاریان دێنن . بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە حکوومەتێک بەناو حکوومەتێکی دیمۆکراسی نییە لە وەڵاتە ئیسلامیەکان کە دین وئیسلام زاڵە ویاسای ئیسلامی ڕوڵ دەگێڕێت ، ئەوە ژنانی ستەملێکراون کە قوربانی سەرەکین بۆ نموونە حکوومەتی دیکتاتۆر و کۆنە پەرست وچەق بەستووی ڕژیمی ئاخۆندی ئێرانە کە هەموو چین و تۆێژی کۆمەڵگا بەزاڵە هاتوون بەتایبەت چینی ژنانی ئەو وەڵاتە لە دوای(٤٥) ساڵ بەسەر حکومتی ئاخوندی ستمکار تێپەڕ دەبێ ئەبینین لەژیر ناوی حکومەتی ئیسلامی ژن وەکوو ئەمرازێک بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئایدیۆلۆژی چەق بەستووی خۆیان.
ژنی کورد سەرەڕای کورد بوونی لە مافە سەرەتاییەکانیان وەکوو ئازادی بەیان و خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی و … بێ بەشن و هەموو تۆهمەتێکی ناڕەوایشیان لێ دەدرێ وە زیاتر لە یاسایی وبڕیاری ناداد پەروەری فشاریان لەسەرە و بە هەزاران شێوە لە بەندیخانکانی کۆماری ئیسلامی ئەشکنجە دراون و دەدرێن و تەنانەت لە سێدارەش دەدرێن.
بەڵام ئەو هێزەی ژنان کە تا ئیستەیشی لەگەڵ بێت حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە یەکگرتووی و یەکڕیزی ژنانی ئێران بە تایبەتی ژنانی کورد دەترسێ چۆن لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد ژنان توانیویانە خۆیان ببیننەوە وە لەو ڕێگایەوە هەوڵ بدەن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان لە حکومەتێکی دیموکراتیکدا.
ژنان بێ هیوا نەبوونە و بەردەوام لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی وچەکداری و مەدەنیدا لە هەموو بوارێکەوە تێکۆشەر بوون و تێدەکۆشن و پێشەنگداریەتی وخاوەنداریەتی لەو بزوتنەوە دەکەن و لەو ڕێگایشەوە قوربانیان داوە وگیانیان بەختی نیشتمان کردوە.
ژنان باش ئاگادار بن کە ئەتوانن ڕوڵەکانیان باش پەروەردە پکەن لە بواری کوردایەتی و چۆن خەبات کردن وە هەر وەها ئەگەر
لە مێژووی گەلی کورد دا ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ ڕۆژی ژن بەتایبەت ژنانی ئازایخواز ، زۆر ژنمان هەیە بۆ بەدی هاتنی ویست وداخوازی مافی نەتەوەیی و بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان خەباتیان کردوە و لەو ڕێگایشەوە شەهید بوون ، وە بوونەتە سۆمبولی خۆڕاگری وبەرخۆدان وئەبێ لە داهاتوویشدا لە ڕۆژمێردا ناویان بە گەورەیی تومار بکرێت.
نموونەی بزووتنەوەی ژینایە کە لە دووساڵی ڕابردوودا بەناوی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا
دیسانەوە بەرز وپیرۆز بێت هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن