هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن شەوی یەکەشەممە ١٢ ـ ١١ ـ ٢٠١٧ لە پاریزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە ٧،٣ ڕێشتر زۆربەی شار و شاروچکە و گوندەکانی ئەو پارێزگای لەراند و لە ئاکامی بە هێزی ئەو بوومەلەرزەیە بەداخەوە کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە وەرزی پاییزی سارد و سڕ دا ڕوویدا .
کارەساتی سرووشتی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان وێرای ئەوە کە بە سەدان هەزار کەسی بێ ماڵ و حاڵ کرد هاوکات نزیک بە ٥٠٠ کەس لە ژێر داروپردووی ڕوخاوی خانووەکان و شوێنی ژیانیان بوونە قوربانی و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیش وەک بریندار ڕەوانەی شوێنە دەرمانییەکان و نەخۆشخانەکان کراون و بە سەدان هەزار کەسیش بێ سەرپەنا و لە ژێر تەوژمی ساردی و سەرمای پاییزدا و بە بێ هیچ ئیمکاناتێک شەوەکان ڕۆژ دەکەنەوە و بە دوای ئازیزانی بێ سەروشوێن بووی خۆیان دا دەگەرێن.
لەو کارەساتە دا بەداخەوە چەند کەس لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێکخراوەکەمان دا ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە نێوخۆی کوردستان بە هۆی بوومەلەرزە لە دەستداوە، ئێمە وەک یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێرای ئەوەکە هاوخەمی لە دەستدانی هەموو خەڵکی پارێزگای کرماشانین، هاوکاتیش هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو ئازیزانە دەردەبرین و پرسە و سەرەخۆشی لە گشت لایەک دەکەین و هیوای سارێژ بوونەوە و چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە سرووشتییە بە ئاوات دەخوازین.
لە ڕیگای ئەم کورتە نووسینەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە هەر شیوەیەک کە بۆیان دەگونجێ یارمەتی وەبەرکەوتووانی ئەو بوومەلەرزەیە بدەن و ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ بگەیێن.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، ئەو ژمارە حیسابە کە تایبەت بە یارمەتییە بۆ لێقەوماوانی كارەساتی بوومەلەرزە بڵاو دەكاتەوە و داواكارین یارمەتی ماڵی خۆتان بۆ ئەو ژمارەیە بنێرن کە لە لایەن ئۆرگانی تایبەت بە بوومەلەرزە ئامادەکراوە.
………….
Sweden
Swish:
123 1613181
Swedbank
Kontonummer:
8452-5 693582784-7
…………….
International:
Receiver: Worldkurd Organisation
Swedbank;
8452 5 693 582 784 4
IBAN: SE 2680000845256936197547
BIC:SWEDSESS
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- سوئێد