تریفەکانی ژیان
توێی مانگ دەخەنە سەر گوڵی کراس و،،،
سوخمەی ئەنجن ئەنجن کراوی خەم!!!!
ئەوان ھەموو ٢٥ نۆفەمبەرێک،
بەلەشی ماندوو،
کەزی بە خوێن و
چاوی پر لە ژانەوە
پرچی سپی لەبەر دەم
ئاوێنەی شکاوی موحیبەت
شانە دەکەن.
تریفەکانی ژیان
ھەنیسکی ترس
گریانی ژیان بەدەم فنجانی چاوە
دەخۆنەوە!!!!!
نۆفەمبەری پڕ لە سێبەری تریفەکان
بەدیار پەنجەرەی تەمەنەوە
بێزوی ئازادی و
ئێلنجی سەوزای دەدەن،،،،
لای ئەوان ھەموو وەرزێک
لێک دەچی
ھەموو ماڵێک وێک دەچێ!!!
لە ھەندی ماڵ
شوشەی پەنجەرەی شکاو
قفلی دەرگا ،
چەقۆی نووک تیژ
مێخەکی یادیان دەپسێنین.
نۆفەمبەری پر ھەنیسک
ڕەنگی چاوە ماندوەکانی
خستۆتە سەر شانی ڕاستی و
نیسێ دەخاتە سەر
ڕوخساری ھەر ھەموو
تریفەکان!!!!!!!
کوێستان عومەر زادە