شەهلا حاجی ڕەحیمی
لە کات و زەمەنێکدا ئێمەی کورد دەبێ بە هەموو هێزی خۆمان کولتوور و نەریتی خۆمان بپارێزین هێندێک لە خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری بیر و فکری ڕیژیمە فاشیستەکان و بەناوی مۆد خەریکن نەریتە جوانەکان لەنێو دەبەن. جا لەڕووی ڕووخسار و جل و بەرگەوە هەتا زمان و زاراوە بوونەتە ئاوێنەی باڵانوێنی نەتەوەکانی دیکە و لاسایی ئەوان دەکەنەوە.
ئەم کەسانە بە شێوەیەک کەوتوونەتە ژێر کاریگەری دووژمن کە تەنانەنەت هەوڵی ئەوە دەدەن وەک ئەوان بن لە ڕووی پۆشینی جل و بەرگ و داب و دەستوور بوونەتە لاساکەرەوەی نەتەوە داگیرکەرەکان و ڕێک خەریکن وەک ئەوان ڕفتار دەکەن، ئەوە لە کاتیکدایە کە ئیمەی کورد خاوەنی سەدان ساڵ هزر و بیر و نەریتی زۆر جوانین کە بە دڵنیاییەوە ئەوان هەر نەشیانبووە و ئەگەریش بووبێتیان لە نەتەوەکانی دیکەیان وەرگرتووە؛ بۆ نموونە خەنەبەندان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەموو کات لە نێو کورددا بە باشترین شێوە بەڕێوە چووە و تورکەکان بە هێندێک گۆڕانکاری لای خۆیان بەڕیوەی دەبەن و بەداخەوە کوردە بۆرەش وەک ئەوەی خۆی هەر نەزانێ خەنەبەندان چییە ڕاست مووبەموو لاسای ئەوان دەکەنەوە.
لەم ماوەیەدا هەموومان دەبینین شێوازی جلی کوردی بەتایبەت هی ناوچەکانی موکرینیان بە تەواوی گۆڕیوە و وایان لێ کردووە کە نەکرێ ناوی جلی کوردی لێبنرێ. کاتێک لێان دەپرسی یا خود پێان دەڵێ شتێکی باشیان نەکردووە وەڵامیان ئەوەیە «ئەوە مۆدە و ئێوە دواکەوتوون کە ڕەخنە لە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا دەگرن» لە کاتێکدا خۆیان مانای دواکەوتوویی نازانن.
ڕێوڕەسم و زەماوەندەکان وایان لێ هاتووە کە بە جێ شایی کوردی لە سەمای نەوەک نەتەوەی داگیرکەر بەڵکو لە سەمای هیندی کەڵک وەردەگرن تا ئەو ڕادەدیە دواکەوتوویی ئەویش نموونەی زیندوو بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیوییەک لە شاییەکی شاری بۆکان کە بووک بە تاێبەت سەمای هیندی دەکات.
حکومەتی فاشیستی فارس و تورک و عەڕەب بەشێوەیەک کاردانەوایەیان لەسەر ئەم کەسانە هەیە کە تەنانەت وایان کردووە زمانی خۆیان لە بیر بکەن و لایان قسەکردن و ئاخاوتن بەم زمانە دواکەوتوویی بێت، ئەوەش نەک تەنیا یەک ناوچە و بەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتبێتەوە بەڵکوو هەمووی گرتووتەوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خڕاپتر دەبێ لە ناوچەکانی موکریان کە لەنێو ڕستەیەک دە وشەیی حەوتی فارسی و سێی کۆردیە
لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلامیش هیێندیک ناوچەی بە گشتی فارسی قسە دەکەن و لە کرماشان ناوییان لێ ناوە فارسی کرماشانی و ئەمەش خراپترین جۆر لە ئاسیملەکردنی پێ دەگووترێ.
تەنانەت وایان خستۆتەوە نێو بیری خەڵکەوە زاراوەکان لەگەڵ یەکتر بکەونە ناکۆکییەوە و خۆیان پێ جیا بێت و تەنانەت زاراوەی هەورامی لەکی خۆێ تەواو جیا کردووتەوە و دەڵێن لەکی زمانێکی جیا و سەربەخۆییە.
کێشەی زمان تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی ناکرێت بەڵکوو لە ناوچەکانی تر بەتاێبەت باکور و ڕۆژئاوا کە زیاتر بە زمانی بێگانە قسەدەکەن و بە شێوەیەک ئاسمیلە کراون زۆر زیاترە.