حەسەن حاتەمی
دەسەڵاتە سەرەڕۆییەکان بۆ داسەپاندنی زۆرتری داومودەزگا دژی گەلییەکانیان، هەوڵ دەدەن لەگەڵ کەڵک وەرگرن بۆ ئامانجە نا بەجێیەکانیان و پتر مرۆڤەکان بکەنە ئاوری دەستەچیلەی دەستەڵاتە نگریسەکەیان. ڕۆمانی کاتی دەسەڵاتی چائۆشیسکۆ یەک لەوان بوو.
هەتا ساڵی ١٩٦٧، ڕۆمانی یەک لە وڵاتانی ئازاد, سیاسەتەکانی منداڵ لەبەربردن (سقط جنین)ی هەبوو. بەڵام بە هاتنە سەر دەسەڵاتی چائۆشیسکۆ لە ١٩٦٦ دا، فەرمانێکی لە ١٩٦٧ دەرکرد کە بەپێی ئەو دەستوورە بەرتەسککردنەوەی پێشگیری لە دووگیانبوون و منداڵ لەبەربردن، بەمەبەستی پترکردنی حەشیمەت، بۆ بەهێزکردنی بەشی نیزامی و نانیزامی و خزمەت بە دەسەڵاتەکەی بە شێوەی هەرزان و نالەبار، ڕێگەی زیاد بوونی حەشیمەتی بە دژی هاوسەنگی بنەماڵە (تنظیم خانوادە) گرتە بەر.
لە سیستێمی هاوسەنگیی بنەماڵەیی دا، پێشگرتن لە دووگیانبوونە پڕمەترسییەکان، بێ بەرنامەیی لە دووگیانبوون دا، تواناسازییەکانی هاوسەرەکان و دەسەڵات دان بە کەسانێک کە بڕیاریی ئازادانە و بەرپرسانە سەبارەت بە ڕادەی منداڵەکان، ماوەی نێوانی تەمەنیان، ئاگاداربوون لە زانیارییەکان و ئەمرازی پێویست، بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە و هەڵبژاردنی ئازادانە و جێی متمانە لە هەموو ڕێگەکانی پێشگرتن لە دووگیانبوون دا بوو.
بەرەو مۆدێرن چوونی کۆمەڵگەی ڕۆمانی و بەشداریی سەرەوویی ژنان لە بازاری کار و نزمبوونی شێوەی ژیان لە ستاندارەکانی نوێ، ڕادەی حەشیمەتی لە دەیەی ٥٠دا، بەرەوخوار و لە ١٩٦٦ دا، بە خوارترین پلە گەیشتبوو. بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەوکاتی ڕۆمانی ئەو نزمبوونەی حەشیمەتەیان لە ئاکامیی یاسایی بوونی منداڵ لەبەربردنی ساڵی ١٩٥٧ دەزانی.
بۆیە بۆبەربەرەکانی لەبەرانبەر ئەو هاتنە خوارەی حەشیمەت دا، حیزبی کۆمۆنیست بڕیاری دا، کە حەشیمەت لە ڕۆمانی لە ٢٣ میلیۆن بۆ ٣٠ میلیۆن زیاد کرێ. بۆیە لە ئۆکتۆبری ١٩٦٦ دا، فەرمانی ٧٧٠ی دەرکرد، کە لەبەربردنی بەو شێوەیە نایاسایی ڕاگەیاندرا.
ژنانی سەرووی ٤٥ ساڵ کە داوتر بۆ ٤٠ ساڵ هاتەخوار،
ژنانێک کە ٤ منداڵیان بووبێ و دواتر بۆ ٥ منداڵیش گؤڕا،
ژنانێک کە مەترسی گیان لەدەستدانیان لەسەر بێ لە کاتی دوو گیانبوونیان دا.
ژنانێک کە لەبەر لاقە کردن (تجاوز) یا زیناح لەگەڵ هاوبنەماڵە (محارم)دا، دووگیان بن.
بەڕێوەبردنی فەرمان یا دەستوور
بۆ بەڕێوەبردنی ئەو فەرمان یا دەستوورە، کۆمەڵگە بە توندی هاتە ژێر چاوەدێریی. وەسیلە و کەرەسەکانی پێشگیریی لە زگپڕی کۆکرانەوە و ژنەکان دەبوو مانگانە لە لایەن پزیشکەکانی ژن، معاینە بکرێن. دووگیانەکان بناسێندرێن و هەتا کاتی منداڵبوون لەژێر چاوەدیرییدا دەبوون. پولیسی نهێنی بە توندی چاودێریی نەشتەگەرییەکانی لە نەخۆشخانەکان دەکرد.
پەروەردە و ئامووزشی جنسیی نوێکرانەوە و بۆ دایکبوون و شکۆی دایکی قارەمان بۆ وڵات کە منداڵی زۆریان بێ، پێڕاگەیشتنی تایبەت لەبەرچاو گیرا. کارێگەریی ڕاستەوخۆی شەپۆلی گەورەی منداڵ بوون لەنێوان ساڵەکانی ١٩٦٦ بو ١٩٧٧ تا ڕادەیەکی زۆر و ١٠٠٪ زیادی کردبوو. ڕادەی منداڵەکان بۆ هەر ژنێکی منداڵی بووبێ، ١،٩ بۆ ٣،٧ بەرز بۆوە. ئەو منداڵانەی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٧ و ١٩٦٨ لە دایکبوون، گەورەترین نەسل و وەچەی مێژوویی ڕۆمانی بوون. بە پەلە هەزاران شوێنی باغچەی منداڵان ساز کران.
سەرپێچی لە دەستوور
لە دەیەی ٧٠ ی زایینی دا، ڕادەی منداڵبوون جارێکی دیکە کەم بۆوە. گوشاری ئابووری لەسەر بنەماڵەکان زیاد بوون و خەڵکانێک هەوڵی دەربازبوون لە فەرمانەکەیان دا. ژنانی دەست ڕۆیشتوو دەیانتوانی لە ڕێگەی نایاسایی پێشگیری بکەن یا بەرتیل بە دکتورەکان بدەن هەتا ئیزنی منداڵ لەبەربردنیان بدەن. بەڵام لەنێو ژنانی هەژار و نەخوێندەوار دا، زگپڕبوونی نەخوازراوی زۆر دەهاتەپێش. ئەو ژنانەی تەنیا لە ڕێگە سەرەتایی و قەدیم منداڵ لەبەرخۆبردنیان ئەنجام دەدا، تووشی چڵککردنی لەش، منداڵنەبوون و تەنانەت مەرگیش دەبون. مردن و لەنێوچوونی ژنانی دووگیان لە دەورانی چائۆشیسکۆ بە سەرووترین ڕادە لە ئورووپا گەیشت. ئەوە لە حاڵێک دابوو کە مەرگ و لەنێوچوونی لەکاتی لە دایکبوونی منداڵ لە وڵاتەکانی جیرانی ڕۆمانی لەو ساڵانە دا، بەرەو کەم بوون چوو بوو، بەڵام لە ڕۆمانی پتر لە ١٠٪ زیادی کردبوو.
زۆربەی ئەو منداڵانەی لەو دەورەیەی لە دایکبوون، تووشی باش نەخواردن بوون، زۆرتریان کەم ئەندام بوون و لە وەزعێکی زۆر توندوتیژیش ئاگاداری دەکران، بۆیە پتر تووشی مەرگ و لەنێوچوون بوون.
منداڵە بێ سەرپەرکان
ئاکامی ئەو سیاسەتانەی زۆربوونی حەشتیمەتی چائۆشسکۆ، منداڵانێکی زۆر بوون کە بەهۆی نەتوانین و ئاگا لێبوونی دایک و بابەکان، بردنیان بۆ شوێنی منداڵانی بێ سەرپەرست بوو. بەشی هەرە زۆری ئەو منداڵانە لە هەتیوخانەکانی کۆمۆنیستی دەژیا کە بەڕاستی هەتیو نەبوون. بەڵام منداڵانێک بوون کە دایک و بابەکان نەیاندەتوانی بەخێویان کەن و ئاگایان لییان بێ.
ئاکام
منداڵەکانی ئەو دەورانە پتر تووشی ئاکاری نابەجێ و نایاسایی دەبوون و تاوانکاری و خراپەکاریی بەرەو زیادبوون چوو. زۆربەی ئەو لاوانەی لەکاتی شۆڕشی ڕۆمانی بەدژی چائوشیسکۆ بەشدار بوون، ٢٢ ساڵ و بەرهەمی «دەستووری ٧٧٠» بوون.
لە ئێرانی ئیسلامی سیاسی حاکمیش دا، عەلی خامنەیی، وەلی فەقیهی موتڵەقەی دوویەم، بەجۆری خۆی ڕەچاوی هەمان سیاسەتی هەڵەی نیکۆلای چائۆشیسکۆ بە شێوە و بیری «ئۆمەت سازی ئیسلامی» لەنێو گەلانی ئیران و تەنانەت لەنیو گرووپە پڕاکسی (بەکرێگیراوە) کانیش دەکا، هەتا بۆ دروشمی وەلی فەقیهی یەکەم، ئایەتوڵڵا خومەینی، «شەڕ شەڕ هەتا نەهێشتنی فیتنە لە جهان» شەڕی بەردەوام، تێڕۆر، خۆ تەقاندنەوە و وێرانکارانە ئەنجام بدەن.
سەرچاوە
گووگل