ئێران ڕەشیدی
لەماوەی 45ساڵەی دەسەڵاتداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ،کارنامەیکی ڕەشیان هەیە و ئاشکرایە کە تەنانەت لەناو سیستەمی حکوومەتی گەندەڵی خۆیاندا باوەڕیان بە خۆیان نەماوە ، و خۆیشیان باش ئاگادارن بەڵام بۆ مانەوەی خۆیان ودرێژە پێدان بەو سیستەمە لە هیچ چەشنه جنایەتێک دەست ناپارێزن. تەنانەت لە گوڕەپانی سیاسیتدا دەستدرێژی بە سەر وەڵاتانی ناوچەکەدا دەکەن بۆ پەرە پێدانی حکوومەتێکی نا دیمۆکراتیک وپایە وئەساسی حکومەتی شیعەی 12ئێمامی ئەسناعەشەری و وەڵایەتی فەقیی وئایدۆلۆژیەکی چەق بەستوو حکومرانی دەکەن .
میللەتی ئێران بەگشتی و بەتایبەتی نەتەوە بن دەستەکانی لە کەمترین ئێمکانات و سەرەکیترین مافەکانیان لەم وەڵاتە بێبەشن.
و هیوا و ئۆمید بۆ داهاتوێکی گەش و ڕوون لە هەموو چین وتۆێژەکانی کۆمەڵگە لە ئێراندا بە بوونی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی کە باعس وبانی ئەم زوڵم و ستەمەیە نەماوە.
لە کۆماری ئیسلامی یاسایەک بۆ بەدواداچوونی ویست و داخوازی نەتەوایەتی لە چوارچێوەی ئەو سیستەمەدا لەبەرچاو ناگیردرێت و پێشل کراوە و وەزعی ژێر خانەیی، ئابووری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و بە لە ناو بردنی ژینگە ودارستانەکان و زەبرو زەنگی خەڵک لە دەربڕینی ئازادی بەیان و گرتن وکۆشتنی جوانەکانمان وترس و وەحشەت لەناو خەڵکدا و ڕەشبگیری ولەسێداردانی جوانەکانمان هەمووی دەستکەوتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوودا .
بایکۆت کردنی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە باشتیرن هەڵوێستی ئەحزابی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات و 275 کەس لە چالاکانی سیاسی وڕێکخراوە مەدنییەکان لە سەرتاسەری ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی لە دوای بزوتنەوەی ژینا لە کوردستان بەناوی #ژن ژیان ئازادی لە ڕاستای ئەو شوڕشەیە و هەرکامیان بە ئاگاداری وبەیاننامەیە داوایان لە خەڵکی بەشەرفی کوردوستان کردووە نەچنە پای سەندوقی دەنگدان وبایکۆت وتەحریم بکرێت .
ئیستا کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی دەرکەوتووە کە چی وەکوو ڕابردوو ناتوانن بە زۆرەملی و وەعدە و وەعید خەڵک ڕاکێشێت بۆ پای سەندوقی دەنگدان، خەڵکی خەباتکار و شۆڕشگێڕی کوردستان باش دەزانن ماهییەتی کۆماری ئیسڵامی چۆنە.
لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو کە وێنەی بەربەژێرەکان کە هەموویان لە موهرەکانی خودی ڕژیمن و سیمای زۆربەیان کە خۆیان بۆ نۆێنەری پارلمانی کۆماری ئیسڵامی ونۆێنەری خوبرگان هەڵبژاردوە دەستی سەرەکیان هەبۆوە لە خۆێنی شەهیدانی بزوتنەوەی ژینا ولەسێدارەدانی جوانەکانی بێتاوانی وەڵاتەکەمان
بە هۆشیاری نەتەوەیی خەڵکی ڕۆژهەڵات و بەیەکگرتوویی هەمەلایانە لەهەموو چین وتۆێژەکانی کۆمەڵگە دژ کردەوەیەیی بەم سیرکە کە ڕژیم بەڕێوە دەبات هەموو پیلانەکانیان پۆچەڵ ئەکەنەوە بەو هەموو میلیتاریزە کردنەی شارەکان، ئەبینین کە گەنجان و لاوانی چاو نەترس وئازا وبۆێر لەدەرفەت گەڵگ وەردەگرن بۆ دڕین و پاشینی ئێسپری و ئاگر دانی بنێر، پووستر و وێنەی بەربژێرەکان لە شۆێنە تایبەتەکانی شارەکان و بە نووسینی درۆشم لە سەر دیوارەکانی شار و بڵاو کردنی چالاکی بۆ بایکۆت کردنی ڕۆژی دەنگدان و یەکگرتوویی دایک وباوکانی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەم چەن ڕۆژەدا وداواکاری خۆیان بە دربرینی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان وبەیاننامەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ڕوو لە خەڵکی کوردستان دەرخەری ڕق وکینەی خەڵکە لە ڕێگای خەباتی مەدەنی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ مەشروعیەت وڕەوایی لە ناو میللەتدا نەماوە وبەس بەزۆر بۆ مانەوەی خۆیان ونیشاندانیان بە دونیای دەرەوە وسۆشیال میدیاکانی دونیا ئەیانەوێت وا نیشان بدەن کە حکوومەتێکی دیمۆکراتیکە وەخەڵک نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت و خەڵک ئەوانی دەوێت کە بە خۆشییەوە بۆ هەموو خەڵکی ئێران و دۆنیاش دەرکەوتووە کە وا نیە.
بێگومان لە ڕۆژی 11ی ڕەشەممە بە ڕێفراندومێکی دیکە وبایکوت کردنی شانۆی هەڵبژاردنەکان ئەوە هێزی نەتەوەییە لە ئێراندا باڵا دەستەو و لە گوڕە پانی سیاسیدا ئەوە خەڵکی کوردستانە براوەن و ئەمجارەش بە ” نــە ” وتنێکی دیکە دەیسەلمێنن کە کۆماری پەت و سێدارەیان ناوێت.