لە ئەنجامی کردەوە ترۆریستییەکانی سوپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کەمپی پنابەرانی سیاسی لە شاری کۆیە، دوو ئەندامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لەدەست دا.
رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆردمانە ترۆریستییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی سیاسی، بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی یەکیەتی ژنان بە ناوەکانی “ریحان کەنعانی” و “هاجەر زرگە” ئەندامی دێرینی یەکیەتی ژنان گیانیان بەخت کرد.
یەکیەتی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی حیزبی دیموکرات هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان بەئاوات دەخوازێت.
رێگای شەهیدان پڕ ڕیبوار و کاروانی خەبات درێژەی هەیە…
بروخێت کۆماری تێرۆریست و جنایتکاری کۆماری ئیسلامی…
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨/٩/٢٠٢٢_٦/٧/١٤٠١