سیمین روحانیزادە
ئێمه ڕۆژانه له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی كوژران، برینداركران، ده‌سبه‌سه‌ركران، له‌سێداره‌دان و هتد… هاووڵاتییان ده‌بیستین به‌داخه‌وا ئه‌توانم بڵێم كه ئه‌م چه‌شنه هه‌واڵانه بۆ ئێمه ئه‌وه‌نده دووباره ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌بێ سه‌رنجدان و تێفكرین به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ ده‌بین و وه‌كوو هه‌واڵێكی ئاسایی ده‌یانبینین.
ئه‌م چه‌شنه هه‌واڵانه‌ی كه باسمان كرد، وه‌كوو كوشتن و بریندار كردن و… زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا واته له ئیلام و لۆڕستان هه‌تاكوو ماكۆی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ردا ده‌قه‌ومێت.
با لێرهدها پێكه‌وه به پێی ئاماره فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ته‌نیا چاوێك له ڕووداوه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بكه‌ین و بزانین كه ڕۆژانه چ جنایهتگهلێك ڕوو ده‌دات له‌و ناوچه‌یه.
بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و تاوان و جنایاتانه له‌م بابه‌ته‌دا ئێمه پشت به ئاماری ئاژانسی مافی مرۆڤی كوردپا كه هندێك له پێشێلكاری و تاوانه‌كانی ڕێژیمی ئێران كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو دا، ئاشكرای كردووه ده‌به‌ستین.
سه‌ره‌تا باس له‌و جنایه‌ت و تاوانانه ده‌كه‌ین كه ڕۆژانه له سنووره ده‌ستكرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رانبه‌ر به كۆڵبه‌ران ده‌كرێت به پێی ئاماره‌كان ته‌نیا له ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژدا ٩٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و بریندار كراون. و لە نێویاندا ١٧ کۆڵبەر گیانی خۆیان لەدەست داوە کە ٦ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئامارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه له ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا واتە لە ساڵی ١٣٩٠ هەتا ١٤٠٢ی هەتاوی بە گشتی ٢هه‌زار و٤٦٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون و زیاتر لە ٧٤٪ی ئەو کۆڵبەرانەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار کراون. و هەروەها ٦٤ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە.
كوژران و برینداركردنی ٢هه‌زار كه‌س بۆ په‌یدا كردنی پارووه نانێك له سنووری وڵاتی خۆتدا تاوانێكه كه له هیچ جێگایه‌ك قه‌بووڵ ناكرێ، به‌س له كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیته‌ری ئێران‌دا بووه‌ته شتێكی ئاسایی.
له لایه‌كی دیكه‌وه به ئاوڕدانه‌وه به ئاماره‌كان له‌باره‌ی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕێژیمه ڕۆژانه نا، به‌ڵكوو خولهك به خولهك ڕۆڵه‌كانمان ده‌كوژێ و له ناو ده‌بات.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تاوانه‌ی ڕێژیم، دووباره چاوێك له ئاماری كوردپا ده‌كه‌ین و ده‌بینین كه له ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بە گشتی ٥٣ ڕۆڵه‌ی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێداره دراون.
ئه‌مانه‌ی كه به پێی داتا و ئامار باسمان لێ‌كرد ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و جنایه‌ته ئاشكرایانه‌ی كۆماری ئیسلامی بوو كه به‌رانبه‌ر به تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ڕێژیمه به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر و شاراراوه خه‌ریكی زه‌ربه لێدان له تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته.
لێره‌دا ڕه‌نگه پرسیار دروست بێ كه چۆن و به چ شێوازێك خه‌ریكی له ناوبردن و كوشتنی بێ ده‌نگانه‌ی تاكی كورده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
بۆ وڵامی ئه‌و پرسیاره نموونه‌ی زۆر هه‌یه كه باسی لێوه بكه‌ین به‌س ته‌نیا به ئاماژه دان به یه‌ك دوو نموونه، ناوه‌ڕۆكی ڕێژیمی ئێرانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
با لێره‌دا له پرسی زمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا و ڕوونه كه زمان كۆڵه‌كه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به‌تایبه‌تی گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كیانێكی سیاسی و ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌بێ، ئه‌و پرسه چه‌ندین قات گرینگتر و به بایه‌ختر ده‌بێ، لێره‌دا داگیركه‌ر به پیلان و به‌رنامه و شه‌ونخوونی كێشان له ماوه‌ی ٤ ده‌یه له ته‌مه‌نی نهگهریسی خۆیدا به قه‌ده‌غه كردنی خوێندن به زمانی دایكی و زمانی كوردی و سه‌پاندنی هه‌ژموونی زمانی فارسی به‌سه‌ر زمانی كوردیدا و كه‌م و بێ بایه‌خ كردنی زمانی كوردی، وای نیشانداوه كه ئاخاڤتن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی كوردی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا یه‌كێكه له نیشانه‌كانی دواكه‌وتوویی و به‌م شێوه‌یه، به بێ ده‌نگ هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێمه‌ی داوه، له‌ناوبردن، ته‌نیا كوشتن و نه‌مانی فیزیكی نییه به‌ڵكوو ئه‌و كاته ده‌بێ هه‌ست به نه‌مان بكه‌ین كه تاكی كۆمهڵگەمان و منداڵه‌كانمان شه‌رم بكه‌ن به زمانی خۆیان بدوێن و زمانی داگیركه‌ر كه مێژوویه‌كی ئه‌وتۆی نییه له به‌رانبه‌ر زمانی ئێمه‌دا به‌ڵام وا هه‌ست بكه‌ین كه ئه‌و زمانه له زمانی ئێمه له‌سه‌رتر و ڕه‌نگینتره و بۆ ئه‌وه‌ی كه نیشانی بده‌ین كه‌سێكی خوێنده‌وار و تێگه‌یشتووین كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین و پێی بدۆێین.
شایانی باسه به خۆشحالییه‌وه له ئێستادا تاكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رانبه‌ر پرسی پاراستنی زمانی كوردی هۆشیارتره له جاران به‌ڵام هێشتاش باندۆری كار و پیلانگێڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هندێك له به‌شه‌كانی كوردستان پڕ ڕه‌نگ و به‌هێز ماوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینین كه له شار و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕێژیم به پیلانگه‌لی جیاواز لاوه‌كانمان بۆ لای مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاده‌كێشی و له ئێستادا مخابن ئه‌و به‌ڵا وێرانكه‌ره ڕوو له زیادبوونه و زۆرترین چینی كۆمه‌ڵگەش كه له‌و پیلانه گلاوه چینی لاوه.
ڕێژیم ته‌نیا به‌و تاوانانه ئۆخه‌ی نایه‌ت به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت به‌زه‌یی به دار و دارستانه‌كان، ئاو و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی كوردستانیشدا نایێ و ڕۆژانه ده‌بینین كه چۆن ده‌ستی پیسی، دارستانه‌كانی زاگرۆس كه سه‌رمایه‌یه‌كی سرووشتیه و موڵكی تاك به تاك خه‌ڵكی كوردستانه ده‌سووتێنێ و له ناوده‌بات ، بۆ نموومه ئه‌مساڵ ته‌نیا له ناوچه‌یه‌كی كرماشان زیاتر له ١٣٠٠ هێكتار له دارستانه‌كانی زاگرۆس سووتێندران، یان له لایه‌كی دیكه‌وه به پیلان و گه‌ڵاڵه‌ی شوومی خۆیان گۆلهكانمان وه‌كوو گۆلی ورمێ وه‌شك ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی شێواندنی ئێكۆسیسته‌می ژینگه‌ی كوردستان، یان له لۆڕستان ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گوازڕێته‌وه بۆ شاره ناوه‌ندییه‌كانی خۆی و ڕێگه نادات كه هاووڵاتیان ئه‌و ناوچه‌یه كه‌ڵك له‌و ئاوه وه‌ربگرن، و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت كانزاكانمان له ناوچه‌ی ساینقه‌ڵا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه به تاڵان ده‌بات و ڕێگه نادات كه خه‌ڵك ئه‌و ناوچه‌یانه كه‌مترین سوودیشی لێ ببیین.
ئه‌مانه‌ی كه باسمان كرد ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و تاوان و جنایه‌ته ئاشكرا و بێ ده‌نگانه ڕێژیمی ئێران بوون كه ڕۆژانه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، بۆیه پێویسته تاك به تاكی كۆمه‌ڵگەی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له جاران هۆشیارتر ببنه‌وه و بزانن كه هۆكاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه، كۆماری ئیسلامی و نه‌بووی ده‌وڵه‌ت و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانه، بۆیه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له دژی ڕێژیمی داگیركه‌ر و خۆسهپێنێ ئێران به‌رخۆدان بكه‌ن و له زمان و شوناس و كلتوور و ژینگه و خاك و ڕۆڵه‌كانی خۆیان پارێزگاری بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی ڕێژیم به هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌قاو بده‌ن و پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.